گرووپی شانۆی هەوار لە تونس نوێنەرایەتیی عێراق دەکەن

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • هەشتی ئاب شانۆیی لەودیو دەرگا داخراوەکان لە تونس نمایش دەکرێت
  • شانۆییەکە بە زمانی عەرەبییە و خانمێکی کورد ڕۆڵگێڕە سەرەکییەکەیەتی
  • گرووپی هەوار پاش ئەم فێستیڤاڵە ڕوو لە ڕووسیا دەکات
دیمەنێک لە شانۆیی سەلمە

زانیارییەک گەیشتووەتە کولتووری کەناڵ8، گرووپی شانۆی هەوار لە کەرکووک، ئامادەکاریی دەکەن بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی زانکۆکانی جیهان لە وڵاتی تونس و گرووپەکە نوێنەرایەتیی عێراق دەکەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:

  • هەشتی ئاب لە شاری مونستێر لە تونس بەڕێوەدەچێت
  • ماوەی هەشت ڕۆژ دەخایەنێت
  • 15 گرووپ لە 15 زانکۆی جیهانەوە بەشداری دەکەن
  • گرووپی هەوار بە شانۆیی "لەودیو دەرگا داخراوەکانەوە"ی زانکۆی کیتاب نوێنەرایەتیی عێراق دەکەن و لە ڕۆژی کردنەوەدا نمایش دەکەن

لەبارەی شانۆیی "لەودیو دەرگا داخراوەکانەوە":

  • بە زمانی عەرەبییە
  • سێ ئەکتەر تیایدا بەشدارن
  • خانمە ئەکتەرێک ڕۆڵگێری سەرەکییە
  • باسی توندوتیژیی مرۆڤە لەناو کۆمەڵگەدا
  • سەر بە ژانرای سایکۆ درامایە
  • لە نووسینی مەلا ئەحمەد و سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجمە
  • ماوەکەی 45 خولەکە و شانۆییەکی چارەسەرییە
  • چوار بانگهێشتنامەی ئەورووپی و عەرەبی پێ گەیشتووە
  • لە داهاتوودا لە کوردستان و عێراق نمایش دەکرێت
دیمەنێک لە شانۆیی لەودیو دەرگا داخراوەکان

فێستیڤاڵی زانکۆکانی جیهان بۆچی گرنگە؟

  • وڵاتە گەورەکانی جیهان لەوانە ئەمریکا، کۆڵۆمبیا و وڵاتانی کەنداو بەشدارن تیایدا
  • هەلێکە بۆ ناساندنی توانای ئەکادیمییانە لە بواری شانۆی زانکۆکاندا

چەند زانیارییەکی دیکە:

  • پاش ئەم فێستیڤاڵە گرووپی هەوار ڕوو لە ڕووسیا دەکەن
  • بە شانۆیی سەلمە بەشدار دەبن لە فێستیڤاڵێکی ئیڤانۆڤۆ
  • لەم فێستیڤاڵەدا نوێنەرایەتیی کوردستان و عێراق دەکەن

زیاتر بزانە:

https://channel8.com/kurdish/news/186348

https://channel8.com/kurdish/news/142586

https://channel8.com/kurdish/news/212465

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا