بەرپرسێکی سعودیە بۆ ڕۆیتەرز: چاوەڕێی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق و حوسییەکان دەکەن

دانیار فاروق 1 کاتژمێر پێش ئێستا
هێرشى حوسییەکان لەماوەکانى ڕابردوودا بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە
هێرشى حوسییەکان لەماوەکانى ڕابردوودا بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە

پوختەى هەواڵەکە

  • بەرپرسێکی باڵای سعودیە ئاشكرایکرد، چاوەڕێ دەکەن گرووپە چەکدارەکانی عێراق و حوسییەکانی یەمەن هێرش بکەنە سەر وڵاتەکەیان.
  • بەرپرسێکی سعودیە بۆ ڕۆیتەرز: ئامانجی هێرشە چاوەڕوانکراوەکە ژێرخانی وزە و فڕۆکەخانە و بەندەرەکانە

ئەو بەپرسە باڵایە کە داوایکردووە ناوی نەهێنرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوتووە، بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن بە سەرپەرشتیی سوپای پاسداران هەماهەنگییان کردووە بۆ هێرش کردنە سەر سعودیە.


ئامانجەکانى هێرشەکە

  •  هێرشەکان، ژێرخانی مەدەنی و ئابووریی سعودیەیە لەناویاندا دامەزراوەکانی وزە و فڕۆکەخانە و بەندەرەکان دەکاتە ئامانج.
  • بە گوتەی ئەو بەرپرسە سعودیە، وڵاتەکەی تێبینی گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی کردووە کە ئاماژەیە بۆ کردەی دوژمنکارانە لە باکوور و باشووری سعودیە.

ئەو وادەیەى مقاوەمەى عێراق بۆ زەیدییان دیاریکردووە

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە دوایین وادە بوو کە مقاوەمەی عێراق بۆ حکومەتەکەی زەیدی دیاریکردبوو تاوەکو وەڵامی هێرشە هاوبەشەکەی ئەمدواییەی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی بداتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەربازیی عێراق بە سەرپەرشتیی نووسینگەکەی زەیدی کۆبوونەوە و هەموو هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێیانی ڕەتکردەوە و ئامادەباشیان بۆ هەموو حاڵەتێک دەربڕی.

زانیارى زیاتر بۆتۆ

https://channel8.com/kurdish/news/207763

https://channel8.com/kurdish/news/222707

https://channel8.com/kurdish/news/222383

دانیار فاروق

1 کاتژمێر پێش ئێستا