نرخی کاڵا و شمەک لە ئێران گرانتر بووە

سامیا حەسەن 59 خولەک پێش ئێستا

پوختەى ڕاپۆرت

  • فرۆشیارێک لە تاران: بازاڕمان زۆر کز بووە و خەڵک وەک جاران کاڵا وشمەک ناکڕن
  • گۆشت و مریشک و مادە شیرەمەنییەکان کڕیاریان زۆر کەمیکردووە

جەنگ جگە لە نائارامى، یەکێکە لە هۆکارە کاریگەرییەکان بۆ خراپى دۆخى ئابووریش.
ئێران نزیکەى هەشت مانگە لە دۆخى جەنگ تێدەپەڕێت، ئەمەش کاریگەرى لەسەر تەواوى وڵاتەکە درووستکردووە.
فرۆشیاران بە دەست کەمی داهات و کڕیارانیش بە دەست گرانی کاڵاکانەوە دەناڵێنن.
ئێستا نرخى کاڵاکانى وەک گۆشت، و مریشک و مادە شیرەمەنییەکان، کڕیاریان زۆر کەمی کردووە.


ئامارەکانى هەڵاوسان

  • هەڵئاوسانی ئابووری نرخی زۆربەی کاڵا و شممەک و پێداویستییە سەرەتایی و پزیشکییەکانی وڵاتەکەی گەیاندووەتە بەرزترین ئاست.
  • پێداویستی پزیشکی و کرێی تاکسی و توتن و نرخی پەیوەندییەکان بەرێژەی %113.8 بەرزبوونەوەیان تۆمارکردووە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

پسپۆڕانى بازاڕ چى دەڵێن؟

شارەزایانی بازاڕە داراییەکان بە پێچەوانەی هەندێک لە بۆچوونەکان ئاماژە بەوە دەکەن، جەنگ هۆکاری سەرەکی گرانبوونی زۆرێک لە کاڵا و شممەکەکان نییە لە ئێستادا بەڵکو کاریگەرییە درێژخایەنەکانی گەمارۆ ئابوورییەکان بە هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخەی وڵاتەکەی دەزانێت.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران لە سەرەتایی سەرهەڵدانی گرژییە سەربازییەکانی نێوان تاران و واشنتن هەڵئاوسانی خاڵ بە خاڵ سەروویی%70 ـى تێپەڕاندووە.

زانیارى زیاتر بۆتۆ

https://channel8.com/kurdish/news/210073

https://channel8.com/kurdish/news/187068

https://channel8.com/kurdish/news/203524

https://channel8.com/kurdish/news/146724

سامیا حەسەن

59 خولەک پێش ئێستا