مێردمنداڵێک لە مەلەوانگەیەکی کەلار خنکا

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەو مەلەوانگەیەی مێردمنداڵە عەرەبەکەی تیا خنکاوە
ئەو مەلەوانگەیەی مێردمنداڵە عەرەبەکەی تیا خنکاوە

پووختەی هەواڵ

  • بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ کەس دەستگیر کراون
  • مێردمنداڵەکە  لە دایکبوونی  2011 لە نەتەوەی عەرەبە
  • بە مەبەستی مەلەکردن لەگەڵ باوکی هاتوونەتە کەلار

دوانیوەڕۆی هەینی مێردمنداڵێک لە مەلەوانگەیەکی کەلار خنکا و بەو هۆیەوە سێ کەس دەستگیرکران.


سۆران محەممەد غەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، مێردمنداڵەکە لە دایکبووی 2011ـە و لە نەتەوەی عەرەبە.

گوتیشى "منداڵەکە دانیشتووی شارەدێى جەلەولایە و لەگەڵ باوکی بەمەبەستی مەلەکردن سەردانى کەلارییان کردووە".


پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە


سۆران محەمەد غەریب دەڵێت "پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەرچۆنێتی ڕووداوەکە کردووەتەوە و بەبڕیاری دادوەر و بەگوێرەى ماددەی 411 خاوەنی مەلەوانگەکەو دوو کاپتن ڕاگیراون".

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/223652

https://channel8.com/kurdish/news/223468

https://channel8.com/kurdish/news/222579

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا