بارزانی: پەیوەندیى حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ لە قۆناغێکی زۆرباش دایە

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هۆڵی ڤێیر، کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر
کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هۆڵی ڤێیر، کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر

پووختەی هەواڵەکە:

  • بارزانی ستایشی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەکات
  • هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولادا هەیە

سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگەیاند، پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی لە قۆناغێکی زۆرباش دایە و هەماهەنگی و لێکگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولادا هەیە.


کۆبوونەوەی بارزانی کونسوڵی بەریتانیا

  • تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا
  • تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی عێراق و پەپوەندییەکانی هەرێمی و بەریتانیا


ئەمڕۆ مەسعود بارزانی لەگەڵ هۆڵی ڤێیر، کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کۆبووەوە و تاوتوێى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولایان کرد، کونسوڵی بەریتانیا ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ بەردەوامی و گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.

بەگوێرەى ڕاگەیێنراوى دواى کۆبوونەوەکە، دۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە.

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە، پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی لە قۆناغێکی زۆرباش دایە و هەماهەنگی و لێکگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولادا هەیە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

نێچیرڤان بارزانی: قوڵایی ستراتیجیی ئێمە بەغدادە

مەسعود بارزانی و وەزیرى دەرەوەی فەڕەنسا کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی: دەرفەتێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد هاتووەتە ئاراوە

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا