دابەشکردنى ئاو لە سلێمانى دەستیپێکردەوە

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی
بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی

پووختەی هەواڵەکە:

  • بۆرییە شکاوەکەی هێڵی ئاوی دووکان- سلێمانی بە ماوەیەکى کەم چاککرایەوە
  • بە گوێرەی خشتەی میراوەکان ئاو دەگەیێنرێتەوە سەرجەم گەرەکەکان
  • پەمپە نوێیەکان بەستراون تەنها دڵنیایی لە سیستمی کارەباکەی ماوە

پاش شکانى بۆری سەرەکى هێڵى دووەمى ئاوى دووکان- سلێمانى، کاتژمیر سێى بەرەبەیان بۆرییە شکاوەکە چاککرایەوە و پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ دابەشکردنى ئاو دەستیپێکردەوە.


لێدوانی بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی


بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەرى ئاوى سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ بۆرییە شکاوەکە چاککراوەتەوە، پاش نیوەڕۆ ئاو گەیشتووەتەوە ناو شارى سلێمانى و لە چەند ناوچەیەکى گەڕەکى ڕاپەڕین دەست بە دابەشکردنى ئاو کراوە.


گوتیشى، ئەو ناوچانەى پێویستیان بە ئاوە، کۆگاکانى ئاو پڕدەکرێن و بەگوێرەى ئەو خشتەیەى لاى میراوەکانە، ئاو دەگەیێنرێتەوە سەرجەم گەڕەکەکان.
 

پەمپە نوێیەکان ئاو بەستراون


لەبارەى بەستنى پەمپە نوییەکانیشەوە، بەڕێوەبەرى ئاوى سلێمانى ڕایگەیاند، پەمپەکان بەستراون، تەنیا پێداچوونەوە بۆ دڵنیایی بە سیستمى کارەبا ماوە، پاش ئەوە دەخرێنە کار و بە کارکردنیان هەنگاوێکى باش دەبێت بۆ تەواو ئاساییبونەوەى دابەشکردنى ئاو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ بەهۆى کارکردنى کۆمپانیایەک، بۆرى هێڵى دووەمى ئاوى دووکان - سلێمانى شکا، ئەمڕۆ پاش چاککردنەوەى هێڵەکە ئاو گەیشتەوە سلێمانى، بازیان، تەکیە، چەمچەماڵ و شۆڕش.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بۆریی سەرەکیی ئاوی دووکان - سلێمانی شکا؛ چەندین ناوچە بێ ئاو دەبن

پرۆژەى هێڵى بۆریی سێی دووکان - سلێمانى جێبەجێدەکرێت

دەست بە بەستنی پەمپە نوێیەکانی پڕۆژەی ئاوی دووکان – سلێمانی کرا

کۆتایی بە کێشەی ئاو لە سلێمانی هات؟

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا