ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بڕیاڕێکی پێشوو پاشگەزدەبێتەوە

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەنجوومەنی وەزیران: لەجیاتی دانان بەهەموو شێوازەکان ڕاگیراوە
  • بڕیارەکەی سەرۆکی دیوان هەزاران کەسی بێئومێد کرد

بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکی پێشووی خۆی بۆ لەجیاتی دانانی فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژ پاشگەز دەبێتەوە و دەڵێت، لەجیاتی دانان بە هەموو شێوازەکان ڕاگیراوە.


نوسراوەکە سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران واژکراوە

  • نوسراوەکە ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوە
  •  چاپۆشی کراوە لە نوسراوی پێشوو
  • تایبەت بە لەجیاتی دانانی فەرمانبەر و مامۆستا و وانەبێژ


نووسراوەکە لەلایەن ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە واژۆکراوە و بە بەرواری یەکشەممە (9ـی 8ـی 2026) ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوە تیایداهاتووە، چاپۆشی لە نووسراوی پێشوومان دەکەین سەبارەت بە لەجیاتی دانانی فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو.

ئاماژە بەوەشکراوە، دامەزراندن بە لەجیاتی دانان بە هەموو شێوازەکان ڕاگیراوە و هیچ ناوێک بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران مەنێرن.

فۆڕمە ئەلکترۆنییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی خوێندنی باڵا



ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران لەکاتێکدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی بۆ دامەزراندنی هەزار فەرمانبەر و مامۆستای وانەبێژ بە لەجیاتی دانان کاراکرد.


زانیاری کەناڵ8


کەناڵ8 زانیویەتی، هەنگاوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دامەزراندنی ئەو 1000 فەرمانبەر و مامۆستای وانەبێژە، بەشێوازێکی ئەکادیمی و دادپەروەرانە بە شێوازی خاڵبەندی بووە، بەڵام لایەنێکی سیاسی ویستویەتی بەشێکی زۆر ئەو کەسانەی بە لە جیاتی دانان دامەزرێندرێن بە شێوازێکی حیزبی بێت، ئەوەش بەلای وەزیری خوێندنی باڵاوە قبووڵکراو نەبووە و ڕەتکراوەتەوە، هەر بۆیە سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دامەزراندنی بە شێوازی لە جیاتی دانان ڕاگرتووە لە کاتێکدا هیچ پاساوێکی ئیداری و دارایی نەبووە. بۆ دامەزراندنەکە.

بڕیارەکەی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، هەزاران کەسی نیگەران و بێئومێد کردووە، لە کاتێکدا ئەوان چاوەڕوانی دامەزراندن بوو بەڵام ئەو بڕیارە چاوەڕواننەکراوە بێهیوای کردن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتى خوێندنى باڵا پلاتفۆڕمێک بۆ لەجیاتى دانانى گرێبەستەکان کارا دەکات

وەزیری خوێندنی باڵا بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی واژۆکرد

لەبارەى دامەزراندنەوە نوسراوێک ئاراستەى پەروەردەکان دەکرێت

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا