تەندروستیی جۆبایدن تێکچووە؛ چۆن باسی کوردی کردووە؟

رۆزا حیسام 1 کاتژمێر پێش ئێستا
جۆ بایدن بۆ کورد؛ تەنیا چیاکان دۆستی ئێوە نین
جۆ بایدن بۆ کورد؛ تەنیا چیاکان دۆستی ئێوە نین

پووختەی هەواڵەکە

  • جۆ بايدن 46ـەمين سەرۆکی ئەمریکا تووشی شێرپەنجەی پڕۆستات بووە و تەندروستی تێکچووە.
  • بەپێی ڕاپۆرتەکان نەخۆشییەکەی بە لەشیدا بڵاوبووەتەوە و دۆخی تەندروستی باش نییە.
  • بايدن لە ژیانی سیاسییدا چەندین جار سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووە.
  • جۆ بايدن وەک پشتیوانییەک بۆ کوردی گوتبووی، تەنيا چياکان دۆستی ئێوە نين و ئەمریکاش دۆستی ئێوەیە.

جۆزێف ڕۆبينێت بايدن 46ـەمين سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی 2025 ڕايگەياندووە تووشی شێرپەنجەی پڕۆستات بووە، بەپێی دوايین ڕاپۆرتەکان دۆخی تەندروستی باش نييە و نەخۆشييەکەی بە لەشيدا بڵاوبووەتەوە. بایدن چەندجارێک سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد و بۆ کورد گوتی، تەنیا چیاکان دۆستی ئێوە نین.


ژیانی سیاسی و بڕیارەکانی جۆ بایدن

  • لە ساڵی 1942 لە ویلایەتی پێنسلڤانیای ئەمریکا لەدایکبووە.
  • لە ساڵی 2021 تاوەکو 2025 وەک 46ـەمین سەرۆکی ئەمریکا کاریکردووە.
  • لە ساڵی 2020 سەرکەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپدا بەدەستهێناوە.
  • لە نێوان ساڵانی 2009 تا 2017 جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە.
  • لە ساڵی 1973 تاوەکو 2009 بۆ ماوەی 36 ساڵ سیناتۆری دیموکراتەکان بووە.
  • بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە ئەفغانستان جێبەجێ کردووە.
  • سیاسەتی بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەورووپا و ناتۆ پەیڕەو کردووە.

پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد و سەردانەکانی

جۆ بایدن لە سەردەمی شەڕی داعشدا چەندین جار ستایشی ئازایەتی کوردی کردووە، بەڵام پەیوەندییەکەی لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە ستراتیجییەکانی ئەمریکا بووە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە. یەکەم سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2002 بوو وەک سیناتۆر و بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا کرد. لە 13ـی کانوونی دووەمی 2009 سەردانی کەرکووکی کرد و لەگەڵ پێکهاتەکان کۆبووەوە. لە ساڵانی 2011 و 2016 وەک جێگری سەرۆک سەردانی عێراق و هەرێمەکەی کردووە. ئیدارەکەی پشتیوانی لە قەوارەی دەستووری هەرێم کردووە، بەڵام لە دژی ڕیفراندۆم بووە و بەردەوام داوای یەکخستنەوەی پێشمەرگەی کردووە.

زانیاری لەسەر بابەتەکە

زانیاری زیاتر لەسەر بابەتەکە ئەوە دەردەخات کە جۆ بایدن بە بەتەمەنترین سەرۆکی ئەمریکا لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ئەژمار دەکرێت. لە کاتی دەستبەکاربوونی ڕاستەوخۆ ژمارەیەک بڕیاری گرنگی واژوو کرد و لەسەر ئاستی دەرەوە بە پێچەوانەی ترەمپ سیاسەتێکی پەیڕەو دەکرد کە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان بوو لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە. سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش، ئیدارەکەی هەمیشە داوای لە لایەنە کوردییەکان (پارتی و یەکێتی) دەکرد کێشەکانیان وەلابنێن و هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سیستەمێکی هاوبەشدا یەکبخەنەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

جۆ بایدن: جەنگی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی ناوەراست روونادات

جۆ بایدن: پێویستە ژیریی دەستکرد بۆ خزمەتی خەڵک بەکاربهێنرێت

جۆ بایدن: ئازادی و دیموکراسی لەژێر هێرشدایە

رۆزا حیسام

1 کاتژمێر پێش ئێستا