سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: بەدوای چارەسەرێکی بنەڕەتیدا دەگەڕێین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: بەدوای چارەسەرێکی بنەڕەتیدا دەگەڕێین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین
  • هەرێم کەمال ئاغا: وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنیداوە ڕۆژانە 6 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ کوردستان دابینبکات
  • هەرێم کەمال ئاغا: هەمووان دەزانین 50 هەزار بەرمیل بەشی پێداویستیی ناوخۆ ناکات
  • هەرێم کەمال ئاغا: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە بۆ قەیرانی بەنزین دەکرێت

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەدوای چارەسەرێکی بنەڕەتیدا دەگەڕێین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین و ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنیداوە ڕۆژانە 6 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ کوردستان دابینبکات.


هەرێم کەماڵ ئاغا بە کەناڵ8 ڕاگەیاند، هەمووان دەزانین 50 هەزار بەرمیل بەشی پێداویستیی ناوخۆ ناکات، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە بۆ قەیرانی بەنزین دەکرێت.

کۆبوونەوەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکە

  •  هەرێم کەمال ئاغا: 50 هەزار بەرمیل بەشی پێداویستی ناوخۆ ناکات
  • هەرێم کەمال ئاغا: پێویستە نرخی بەنزین لە هەموو عێراق وەکو یەک بێت
  • هەرێم کەمال ئاغا: لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە بۆ قەیرانی بەنزین دەکرێت

کێشەی بەنزین لە کەیەوە سەریهەڵدا؟

لە 6ـی حوزەیران نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بۆ هەزار و 175 دینار بەرزبووەوە و رۆژێک دواتر لە سلێمانیش نرخ بەرزبووەوە و گەیشتە هەزار و 50 دینار، لەدوای ئەو رێکەوتەوە بەنزین رۆژ بە رۆژ نرخی بەرزتر دەبێتەوە، پێش 6ـی حوزەیران، لە هەرێمی کوردستان نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە نێوان 850 بۆ 900 دینار بوو.

بڕیارەکەی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ نرخی بەنزین

بۆ دابەزینی نرخی بەنزین، 20ـی تەممووز وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لیتری بە 850 دینار زیاتر بفرۆشرێت. رۆژێک دواتریش نرخی بەنزینی موحەسسەنی بە هەزار دینار و سووپەری بە هەزار و 200 دینار دیاریکرد، بەڵام جێبەجێ نەکرا و دوای چەند رۆژێک لە کەمیی بەنزین، 28ـی تەممووز بازاڕ ئازادکرا، ئێستا لە تابلۆی نرخی بەنزینخانەکان چەندین نرخی جیاواز دەبینیت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

نرخی بەنزین لە هەرێم گەیشتە لووتکە؛ لە دهۆک گرانترینە

بڕیارەکانى حکومەتى کاربەڕێکەر نەیانتوانى کۆتایى بە قەیرانی بەنزین بهێنن

بڕیارەکانى حکومەتى کاربەڕێکەر گرانبوونى زیاترى بەنزینیان لێکەوتووەتەوە

نرخی بەنزین لە هەرێم گەیشتە 2 هێندە و بڕیارەکانی حکومەت بێسوود بوون

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا