پزیشکیان: ڕێبەرى باڵا تەندرووستى زۆر باشە
پووختەی هەواڵەکە:
- پزیشکیان: بۆ ماوەى 7 کاتژمێر لەگەڵ موجتەبا خامنەیی گفتوگۆم کردووە
- کێشە و گرفتەکانیان تاوتوێکردووە
- ڕێبەری باڵا دڵخۆش بووە بە قسە و گفتوگۆکان
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران، ڕایگەیاند، دۆخى تەندرووستى موجتەبا خامنەیی، ڕێبەرى باڵاى ئێران، زۆر باشە و هیچ کێشەیەکی جەستەیی نییە، دەشڵێت، بۆ ماوەى 7 کاتژمێر لەگەڵ ڕێبەرى باڵا قسە و گفتوگۆیان کردووە.
لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەوانى بۆ میدیاى فەرمى وڵاتەکەى، سەرۆککۆمارى ئێران، ئاماژەى بەوەکرد، لە میانى قسە و گفتوگۆکانى لەگەڵ ڕێبەرى باڵاى ئێران، کێشە و گرفتەکانیان تاوتوێکردووە و زۆر دڵخۆش بووە بە قسەکانم لەگەڵیدا.
دیاترین ئەو باباتانەی تاوتوێکراوە
- تاوتوێکردنی دۆخی گوزەرانی خەڵک
- دۆسیەکانی دامەزراندن ونێشتەجێبوون
- ئەو کێشانەی بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانەوە لە ئێران دروستبوون
- خۆڕاگری و یەکبوونی یەکدەسی گەلی ئێران
لە درێژەى قسەکانیدا، پزیشکیان، دەڵێت، بۆ ماوەى 7 کاتژمێر گفتوگۆیان لەسەر زۆربەى بابەتەکان کردووە، لە دیارترین ئەو بابەت و تەوەرانەى لەگەڵ موجتەبا باسیان لێوە کردووە، دۆخى گوزەرانى خەڵک و دامەزراندن و نیشتەجێبوون بووە، هەروەها لەسەر ئەو کێشانەش قسەیان کردووە کە بەهۆى سزا نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئێران درووستبوون، لەگەڵ خۆڕاگریی هاوڵاتییانى ئێران و یەکبوون و یەکدەستى گەلەکەیان.
وەلانانی ناکۆییەکانی ناوخۆ
مەسعود پزیشکیان، لە کۆتایی دیدارەکەیدا، جەختیکردەوە، پاراستنى پێکەوەبوون، گرنگترین ئەو فەرمایشتانە بوون کە ڕێبەرى باڵا جەختی لەسەرکردەوە، هەروەها سەرجەم پلانەکانى دوژمن کە هەوڵى نانەوەى ئاژاوە و دابەشبوونى ئێران دەدات، قسەى لەبارەوە کرد، دووپاتی کردەوە کە پێویستە هەر ناکۆکییەکى ناوخۆیی هەبێت وەلای بنێین، دوورکەوینەوە لەو گوتارانەى دەبنە هۆى تێکدانى ڕیزەکانى گەل، بۆ ئەوەى دوژمنانى ئێران هەست بەوە بکەن، کە ئێران لەپاڵ بەرگریکردن لە سەربەخۆیی وڵاتەکەى و بیروباوەڕەکانى خەباتى کردووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
پزیشکیان: بەردەوامیی جەنگ ویستی ئیسرائیلە و ئێمە ئاشتیمان دەوێت
موجتەبا خامنەیی موحسێن ڕەزایی وەک نوێنەری خۆی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دیاریکرد
ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران: ڕێگە بە کردنەوەی ڕێڕەوی دووەم لە گەرووی هوورمز نادەین
2 کاتژمێر پێش ئێستا