کۆمیسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەردانێک گەیشتە سووریا

دانیار فاروق 4 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح، کۆمیسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووبارى پەنابەران،  لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبووەوە، فۆتۆ: AFP
کۆبوونەوەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح، کۆمیسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووبارى پەنابەران، لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبووەوە، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە:

  • بەرهەم ئەحمەد ساڵح لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە
  • تاوتوێکردنی پرسی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانی پەنابەرانی سوریا

بەرهەم ئەحمەد ساڵح، کۆمیسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووبارى پەنابەران، بە سەردانێک گەیشتە دیمەشقى پایتەختى سووریا و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکى قۆناغى ڕاگوزەرى سووریا کۆبووەوە.


بە گوێرەى ئاژانسى هەواڵى ساناى سووریا، ئامانجى سەردانەکەى بەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ سووریا، پرسى گەڕانەوەى ئارەزوومەندانەى پەنابەران تەوەرى سەرەکى گفتوگۆکانى بووە لەگەڵ ئەحمەد شەرع.

سەردانەکە هاوکاتە لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی

  • دوای هەشت ساڵ ئاوارەبوون گەڕانەوە شارەکەیان
  •  لە لایەن عەرەبە هاوردەکانەوە هێرشیان کرایە سەر


سەردانەکەى کۆمیسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووبارى پەنابەران، لە کاتێکدایە، گەڕانەوەی کاروانى یەکەمى ئاوارەکانى کورد بۆ شارى سەرێکانى لە ڕۆژئاواى کوردستان دەستی پێکردووە.

ئەمڕۆ دوای زیاتر لە هەشت ساڵ لە ئاوارەبوون، یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی کە ژمارەیان 410 خێزان بوو، گەڕانەوە شارەکە، بەڵام لەلایەن عەرەبە هاوردەکانەوە هێرشیان کرایەسەر.

چەند شایەتحاڵێک قسەیان بۆ کەناڵ8 کردووە و ڕایانگەیاندووە، لە کاتی گەیشتنەوەیان بە سەرێکانی، ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان

مەزڵووم عەبدی: سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر سەر ئاوارەکانی سەرێکانی دەکەین

شاندى حەسەکە و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە؛ تاوتوێی دۆخی ئەمنی و گەڕانەوەی ئاوارەکان کراوە

دانیار فاروق

4 کاتژمێر پێش ئێستا