یەکێتی گۆڕانکاریی لەپۆستە حکومییەکان دەکات
پووختەی هەواڵەکە
- سەمیر هەورامى: هەڵسەنگاندن بۆ کارى سەرجەم بەرپرسە حکومییەکان لە پشکى یەکێتیی دەکرێت
- گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی کاری ئەو بەرپرسانە دەبێت
سەمیر هەورامی گوتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیران، ڕایگەیاند، ماوەیەکە دەستیان کردووە بە گۆڕانکاری لەپۆستە حکومییەکان ئەمەش لەسەر بنەماى هەڵسەنگاندنە بۆ کارى ئەو بەرپرسانە.
سەمیر هەورامی بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای دانانی کەسانی باشتر بۆ سەرپەرشتی کردنی پۆستەکانە لەپێناو خزمەتکردنی زیاترى هاونیشتمانییان.
گۆڕانکاری دیکە دەکرێت
گوتیشى، ئێستا نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران و بۆردی حکومەت کە بۆردێکی حیزبییەو هەڵسوڕێنەری کاروباری حکومەتە، دەستیان کردووە بە گۆڕانکارییەکان وبەم نزیکانە گۆڕانکاری دیکە دەکرێت.
- هەڵسەنگاندنی کارەکانی ئەو کەسانەی لە پۆستەکاندان
- چاودێریکردنی وردی پرسی گەندەڵیش دەکرێت
- هەر بەرپرسێک تۆمەتبار بێت بە گەندەڵی ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتە بەر
- کەس بەدەر نابێت لە لێپێچینەوانەی کە ئەنجام دەدرێت
سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشدا کە گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی کارەکانی ئەو کەسانەیە کە لەپۆستددان و بەدڵنییایەوە چاودێری ورددی پرسی گەندەڵیش دەکرێت، هەر بەرپرسێک تۆمەتبار بێت بەگەندەڵی ئەوا رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر و کەسیش بەدەر نابێت لەو لێپێچینەوانەى کە ئەنجام دەدرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
قوباد تاڵەبانی: هاوڵاتییان لە ئەدای هەر بەڕێوەبەرایەتییەک ناڕازیبن گۆڕانکاریی دەکرێت
قوباد تاڵەبانی: ئەو دەستانە لەناودەبەین کە سەرانە وەردەگرن
قوباد تاڵەبانی: هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ دەدەین
2 کاتژمێر پێش ئێستا