سەرۆککۆمار پێشوازى لە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، پێشوازى لە جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کرد
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، پێشوازى لە جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کرد

پووختەی هەواڵ

  • گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین پێشهاتە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان
  • جەختیکردنەوە لە فراوانکردنی هەماهەنگی
  • کردنەوەی ئاسۆی نوێی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا

نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، پێشوازى لە جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کرد و گفتوگۆیان لەبارەى دوایین پێشهاتە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان کرد.



ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار


نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەدا نزار ئامێدى جەختی لە گرنگی فراوانکردنی هەماهەنگی و کردنەوەی ئاسۆی نوێی هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا کردووەتەوە.

  • پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان بەغداد و واشنتن
  • جەختیکردنەوە لە بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکە
  •  کەمکردنەوەی گرژییەکان و پیادەکردنی گفتوگۆ


سەرۆککۆمار، پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان بەغداد و واشنتنى بە پێویستزانیوە بۆ پاڵپشتیی سەقامگیری عێراق و بەهێزکردنی تواناکانی ناودەبات و جەخت لە پێویستی بەدیهاتنی ئاشتی لە ناوچەکە و کەمکردنەوەی گرژییەکان و پیادەکردنی گفتوگۆ دەکات، لەپێناو کۆتاییهاتنی گرژییەکان.

جەختکردنەوە لە پەرۆشی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق


جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و فراوانکردنی هەماهەنگی لە بوارە جیاوازەکان دووپاتکردەوە، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان بکات.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

نزار ئامێدی: عێراق پابەندە بە پاراستنی کۆنتڕۆڵی ئاسایشی خۆی

عەبوودی: لە دوای 30ـی ئەیلوولەوە، هاوبەشیی ئەمریکا و عێراق تەنیا ئابووری و وەبەرهێنان دەبێت

راگەیەندراوی هاوبەشی هەماهەنگیی ئەمنیی عێراق و ئەمریکا

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا