یەحیا ڕەسوڵ: کشانەوەی هێزە ئەمنییەکان لە کەرکووک ڕەتدەکەینەوە
ژوان نیزام 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- پاش بڵاوکردنەوەی دەنگۆی کشانەوەی هێزە ئەمنییەکان، وەزارەتی بەرگری عێراق بە فەرمی ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوە.
- وەزارەتى بەرگرى: کشانەوەی سووپا لە خاڵە سەربازییەکانی نێوان دووزخورماتوو و کەرکووک ڕاست نییە.
- وەزارەتى بەرگرى: ئەوەی لە ناوچەکە ڕوویداوە تەنیا دووبارە بڵاوەپێکردنەوەیە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـى ئابى 2026، یەحیا ڕەسوڵ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، ڕایگەیاند، "ئەوەی لە ناوچەکە ڕوویداوە تەنیا دووبارە بڵاوەپێکردنەوەیە، ئاڵوگۆڕ و مانۆڕی ئاسایی هێزەکان بووە لە پێناو بەهێزکرنی خاڵە سنوورییەکان، ئەم ڕێکارانەش لە چوارچێوەی پلە و بەرنامە سەربازییە پەسەندکراوەکاندایە و هیچ پەیوەندییەکی بە کشانەوەوە نییە."
ئەو زانیارییانەى دراوە بە کەناڵ8
- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شارۆچکەی داقووق: پاش هەڵوەشاندنەوەی فەرماندەییەکە، دەستکراوە بە کشانەوەی لیوای 87ـی موغاویر.
- بڕیارە تاوەکو ڕۆژی سێشەممە پڕۆسەی کشانەوەکەیان بەتەواوی کۆتایی بێت."
- لە بارەى پرکردنەوەی شوێنی ئەو هێزانە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، بڕیار وایە لیوای 40ـی فیرقەی 11ـی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک جێگەی لیوای87 بگرێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، دوای سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووی عەبدولئەمیر یارەڵڵا بۆ پارێزگای کەرکووک، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین درا و بڕیارەکە چووەتە باری جێبەجێکردنەوە.
زانیار زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/225167
ژوان نیزام
3 کاتژمێر پێش ئێستا