لە مانگی شەشدا نیوەی هاونیشتمانییان لە پرۆژەی ڕووناکی کەمتر لە 34 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پسووڵەی کارەبا و هاتنەوەی پارەی کارەبا بۆ هاونیشتمانیان
پسووڵەی کارەبا و هاتنەوەی پارەی کارەبا بۆ هاونیشتمانیان

پووختەی هەواڵەکە

  • بڵاوکردنەوەی  داتای پسووڵەی مانگی شەشی پڕۆژەی ڕووناکیدا
  • نیوەی ماڵان لە پرۆژەی ڕووناکی 34هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە
  • نیوەی هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی بە تێکڕا کەمتر لە 462 کیلۆوات کارەبایان لە کاتژمێرێکدا بەکارهێناوە


وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا بە تێکڕا نیوەی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا، 34 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.



 داتاکانی پسوولەی مانگی شەش


وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، داتای پسوولەی مانگی شەشی لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکیدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، نیوەی ماڵان لە پرۆژەی ڕووناکی کەمتر لە 34 هەزاریان بۆ هاتووەتەوە بەجۆرێک، لە هەولێر 36 هەزار دینار، سلێمانی 30 هەزار، دهۆک 38 هەزار و هەڵەبجە 27 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.

وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە، نیوەی هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی بە تێکڕا کەمتر لە 462 کیلۆوات کارەبایان لە کاتژمێرێکدا بەکارهێناوە.


ماوەی خوولی پسووڵەکان

  • زۆرینەی هاونیشتمانییان ماوەی خوولی پسوولەکەیان نزیکەی 43 ڕۆژە
  • چارەسەرکردنی کێشەی پسوولەی سفر بۆ بەشێکی هاوبەشان


ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرینەی هاونیشتمانییان ماوەی خوولی پسوولەکەیان نزیکەی 43 ڕۆژە. هەروەها کێشەی پسوولەی سفر بۆ بەشێکی هاوبەشان چارەسەر کراوە و ئەوانەشی ئەو کێشەیەیان ماوە بۆیان چارەسەر دەکرێت.

داشکاندنی لە 50% بۆ قەرزی کۆنی کارەبا


لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان داشکاندنێکی بە ڕێژەی تاوەکو 50٪ لەسەر قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی ڕاگەیاند، کە تاوەکو 10ـی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.

ڕێژەی ئەو هاونیشتمانییانەی کە پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران



بە گوێرەی ئامارەکانی حکومەت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 90٪ـی هاونیشتمانییانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان لە ڕێگەی "پرۆژەی ڕووناکی"یەوە بۆ دابینکراوە و بەپێی نرخە نوێیەکان، 80٪ـی هاونیشتمانییان بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.

پرۆژەی ڕووناکی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024ـە ڕاگەیێنراوە و، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەی ڕووناکی هەموو هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.


زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بەراوردکاریی نرخی کارەبای ماڵان لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە

وەزارەتی کارەبا داشکاندن بەڕێژەی تاوەکو 50٪ بۆ قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕووناکی ڕادەگەیێنێت

یەک ملیۆن و 800 هەزار هاوبەش 2.2 تریلیۆن دینار قەرزاری کارەبان؛ داتای فەرمیی شارەکان بزانە

بەهۆى نەدانى پارەى کرێى کارەبا 100 هەزار هاوبەش کارەبایان کوژاوەتەوە

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا