یەکەمین فێستیڤاڵى بەرهەمە خۆماڵییەکان لە هەورامان دەستیپێکرد
پووختەی هەواڵ
- ڕۆژانە لە کاتژمێر 10 بەیانی بۆ 12ی شەو بەردەوام دەبێت
- ماوەی فێستیڤاڵەکە سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت
- لە نزیکەی 150 کۆشکەوە بەرهەمەکان نمایش دەکرێن
یەکەمین فێستیڤاڵى بەرهەمە خۆماڵییەکان لە هاوینەهەوارى ئەحمەد ئاواى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە دەستیپێکرد و ماوەى سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمین حاجى، سەرپەرشتیارى فێستیڤاڵەکە بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، ڕۆژانە لە کاتژمێر 10ى بەیانى تاوەکو 12ى شەو کراوەدەبێت و پێشوازى لە گەشتیاران و سەردانیکەران و میوانانى دەکەن.
ژمارەی کۆشکەکان و جۆری بەرهەمەکان
گووتیشى، لە 150 کۆشک کارەدەستییەکان، خواردن، بەرهەخۆماڵییەکان و بەرهەمى باخدارانى سنوورەکە لە فێستیڤاڵەکە نمایش دەکرێن لەوانە هەنجیر و گوێز.
لێدوانی گوتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە
- بانگهێشکردنی سەرجەم گرووپە کەشتیارییەکان
- فێستیڤاڵەکە بە سەرپەرشتیى پارێزگارى هەڵەبجە و گەشتوگوزار و تۆڕى ڕێکخراوەکانى خورماڵ بەڕێوەدەچێت
- پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی بەرچاو گەشتیاران سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن
هەورامان جەلال، گوتەبێژى گەشتوگوزارى هەڵەبجە بەکەناڵ8ى ڕاگەیاند، سەرجەم گرووپە گەشتیارییەکانیان بانگهێشتى فێستیڤاڵەکە کردووە کە بە سەرپەرشتیى پارێزگارى هەڵەبجە و گەشتوگوزار و تۆڕى ڕێکخراوەکانى خورماڵ بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، پێشبینى دەکەن ژمارەیەکى بەرچاو لە گەشتیاران و سەردانیکەران سەردانى فێستیڤاڵەکە بکەن، ئەگەر ڕێژەى بەشداریی زۆربێت ساڵانى داهاتووش ڕێکى دەخەنەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
وەرزی پێگەیشتنی بەروبوومی هاوینەیە و عەلوەی سلێمانی پڕبووە لە بەرهەمی خۆماڵی
وەرزی زێڕینی بەروبوومى خۆماڵی دەستیپێکرد
بازاڕی سەوزە و میوە لە ڕۆژانی جەژن کراوە دەبن؛ پێگەیشتنی بەرووبوومی خۆماڵی نرخەکانی دابەزاند
کارگەی کولتووری سلێمانی؛ ئەو شوێنەی خەونی گەنجان دەکاتە پڕۆژەی ئابووری


2 کاتژمێر پێش ئێستا