تاران 30 هەزار دۆلار وەک پاداشت دەداتە هەر کەسێک سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت
پووختەی هەواڵەکە:
- بۆ ئەو ژنانەی ئەم کارە ئەنجام دەدەن پاداشتەکە دوو ئەوەندە دەبێت
- چەکی سەربازانی کوژراوی ئەمریکا بە نرخی دوو بەرابەر دەکڕدرێتەوە
- ئێران بەڵێن دەدات بە هەموو توانایەوە ڕووبەڕووی سوپای ئەمریکا دەبێتەوە
بەگوێرەی ئەو زانیاریەی گەیشتووەتەوە کەناڵ8، کۆمارى ئیسلامى ئێران، بڕى 30 هەزار دۆلارى ئەمریکى وەک پاداشت، بۆ کوشتن یان دەستگیرکردنى سەربازانى ئەمریکى ڕاگەیاند.
بە گوتەی فەرماندەی سوپای ئێران، ئەو ژنانەی ئەم کارە ئەنجام دەدەن، پاداشتەکەیان دوو ئەوەندە دەبێت. هەروەها ئەو کەسەی سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت، سوپا چەکەکەی بە دوو بەرانبەر نرخ لێ دەکڕێتەوە و چەکێکی نوێی پێ دەدرێت.
وردەکاری لێدوانی فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران
ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران، گوتیشى ، "ئەگەر هاوڵاتییەكی ئێرانی توانی سەربازێكى ئەمریكی كەهێرش دەكاتە سەر خاكەكەی وڵاتەکەی بگرێت یان بكوژێت، ئەوا بەناوی گەلی ئێرانەوە، پاداشتی 30 هەزار دۆلار وەردەگرێت". جەختیشیکردەوە، پاداشتی ژنان دوو ئەوەندەی ئەوبڕە دەبێت.
هۆشداری لە هەڵە و هێرشێکی ئەمریکا
ئەمیر حاتەمى، هۆشداریشیدا، لە حاڵەتی هەر هەڵەیەک و هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەیان بە هەموو توانایانەوە ڕووبەڕووی دەبنەوە و پارێزگاری لە سەروەریی خاکی کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەن.
ئەمیر حاتەمی، یەکێکە لە فەرماندە و سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئێران. ناوبراو لە نێوان ساڵانی 2017 تاوەكو 2021، وەکو وەزیری بەرگریی ئێران کاری کردووە و دواتر وەک ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ کارووباری سوپا دەستنیشانکراوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئێران: گەرووی هوورمز لە ژێر کۆنتڕۆڵ و دەسەڵاتی ئێمەیە
سوپای پاسداران: درۆنێکی MQ9ی ئەمریکیمان خستە خوارەوە
هێگسێت: گەمارۆی بەندەرەکانی ئێران بۆ کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ڕێوشوێنی ئابووریی بێ وێنە بەرامبەر ئێران دەگرینەبەر
2 کاتژمێر پێش ئێستا