دەستەى دەستپاکى: شەش تۆمەتبار لە ئەنبار دەستگیرکران
پووختەی هەواڵەکە:
- یەکێکیان بەرپرسی فەرمانگەیەکی شارەوانییی
- تۆمەتبارەکان پارەى پڕۆژەیەکى وەهمییان خواردووە
- گوایە پارەکە بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامێکی ناوچەکە تەرخانکراوە
دەستەی دەستپاکیی عێراق، دەستگیرکردنی شەش تۆمەتباری لە پارێزگاى ئەنبار ڕاگەیاند، کە لە نێوانیاندا بەرپرسی یەکێک لە فەرمانگەکانی شارەوانی هەیە، بەهۆی خەرجکردن و وەرگرتنی بڕە پارەیەک بە شێوەیەکی نایاسایی.
ڕاگەیێنراوی دەستەی دەستپاکی عێراق
- تیمی کار لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبار فەرمانی دەستگیرکردنەکەیان ئەنجامداوە
- جێگری بەڕێوەبەر و سەرۆک و ئەندامانی هەردوو لیژنەی جێبەجێکردن و وەرگرتنی فەرمانگەکەن
دەستەى دەستپاکى عێراق ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، تیمی کار لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبار، چوونەتە یەکێک لە فەرمانگەکانی شارەوانی لە پارێزگاکە و توانیویانە شەش فەرمانبەری فەرمانگەکە دەستگیر بکەن، کە پێکهاتوون لە: جێگری بەڕێوەبەر، سەرۆک و ئەندامانی هەردوو لیژنەی جێبەجێکردن و وەرگرتن لە فەرمانگەکە.
پارە خوراوەکە بۆ پرۆژەی ڕێگای ناحەی سەقڵاوییە دابینکرابوو
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوى دەستەکە، تۆمەتباران بڕە پارەى تەرخانکراوى پڕۆژەیەکى وەهمیان خواردووە کە گوایە بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنی ڕێگاوبانەکانی ناحیەی سەقڵاویە دابینکراوە.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بە کەیسەکانی دەستپاکی بەگوێرەى ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردنى بۆ تۆمەتباران دەرکردووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
کازم سەیادی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکرا
ڕێکارە یاساییەکان دژی ئەو بەرپرسانەی سامانیان ئاشکرا ناکەن دەستیپێکرد
پارێزگاری پێشووتری سەڵاحەدین بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادرا
دەستەى دەستپاکیى عێراق دەستبەسەرداگرتنى زێڕ و پارەى دیکەى ڕاگەیاند
ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتار تاوەکو ئێستا فۆڕمى ئاشکراکردنى سامانیان پڕ نەکردووەتەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا