پارێزگاری پێشووتری سەڵاحەدین بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادرا

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەممار جەبر، پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین
عەممار جەبر، پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین

پووختەی هەواڵەکە:

  • پارێزگاری پێشووتری سەڵاحەدین پێشتر 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە
  • بە تۆمەتی زیادبوونی سامانەکەی بەشێوەیەکی ناڕەوا
  • حوکمەکەی دادگا بەبێ ئامادەبوونی پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین دەرچووە

بە گوێرەی زانیارییەک کە گەیشتووەتە کەناڵ8،دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند، پارێزگاری پێشووتری سەڵاحەدین، بە تۆمەتی زیادبوونی سامانەکەی بەشێوەیەکی ناڕەوا، بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.




دەستەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، عەممار جەبر، پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین بەشێوەی نائامادەیی بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادراوە

پابەندکردنی بە پێبژاردن بە بڕی زیاتر لە ملیارێک دینار



پارێزگاری پێشووتری سەڵاحەدین، لەلایەن دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە سزادراوە، هەروەها پابەندیش کراوە بە پێبژاردن بە بڕی ملیارێک و 728 ملیۆن دینار، کە بەرامبەر بەو بڕە پارەیەی بەشێوەیەکی ناڕەوا بەدەستی هێناوە.

بەرپرسیارێتییەکانی پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین

  • عەممار جەبر ساڵی 2018 بووەتە پارێزگاری سەڵاحەدین
  • لە ساڵی 2022 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
  • دوای دوورخستنەوەی بەرەو ئوردن هەڵات

عەممار جەبر مانگی ئەیلوولی 2018 وەک پارێزگاری سەڵاحەدین دیاریکرا، بەڵام لە مانگی حوزەیرانی 2022 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

دوای دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی، پارێزگاری پێشووتری سەڵاحەدین بەرەو ئوردن هەڵات.

سزایەکی دیکەی 10 ساڵە بۆ عەممار جەبر



دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لە مانگی تشرینی دووەمی 2022، بە تۆمەتی گەندەڵی سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر عەممار جەبردا بە شێوەی نائامادەیی سەپاند.

دیارترین ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراوە



ئەو تۆمەتەی پێشتر پارێزگاری پێشووتری سەڵاحەدینی لەسەر سزادرابوو، وەرگرتنی چوار ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار و ملیۆنێک و پێنج هەزار دۆلار و چەند ئۆتۆمبێلێکە وەک بەرتیل.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

گەورەترین دۆسیەکانی گەندەڵی لە عێراق و بەهەدەردانی ملیارەها دۆلار

هەوڵەکانی وەرگرتنەوەی 50 ملیار دۆلار لە بەرپرسە گەندەڵەکانی عێراق

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق سزای زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری خانووبەرەی ناسریە و هاوسەرەکەی دەرکرد

لە بەرامبەر 50 هەزار دۆلار بەرتیل؛ محەممەد کەربولی سزای 2 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا