وەزیرى دارایی عێراق پێشوازی لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران کرد
پووختەی هەواڵ
- گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و دۆخی دارایی
- فالح ساری: داخستنی هوورمز کاریگەریی نەرێنی لەسەر عێراق
فالح ساری، وەزیرى دارایی عێراق ڕایگەیاند، داخستنی گەرووی هوورمز لێکەوتەی نەرێنی زۆر خراپی لەسەر عێراق هەیە.
کۆبوونەوەی وەزیری دارایی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئیران.
فالح ساری وەزیرى دارایی عێراق، پێشوازی لە عەبدولناسڕ هیمەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران کردووە و گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و دۆخی دارایی کردووە.
لێککەوتەکانی داخستنی گەرووی هورمز
- تاوتوێکردنی لێککەوتەکانی گەرووی هورمز لەسەر ئابووری عێراق
- پەرۆشی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری ئابووری و دارایی لەگەڵ عێراق
- درێژەدان بە کاری هاوبەش بۆ پاڵپشتی سەقامگیری ئابووری عێراق
هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر لێکەوتەکانی داخستنی گەرووی هوورمز کراوە، وەزیرى دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، داخستنی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە لێکەوتەی خراپی لەسەر ئابووری عێراق و هەناردەی نەوت و گەڕانەوەی داهاتەکەی هەبووە.
بەهێزکردنی پەیوەندی ئابووری دارایی بەغداد و تاران
پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران، پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی هاوکاریی ئابووری و دارایی لەگەڵ عێراق دووپاتکردووەتەوە، لەگەڵ درێژەپێدان بە کاری هاوبەش بەجۆرێک پاڵپشتیی سەقامگیریی ئابووری عێراق و گەشەپێدانی بکات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
عەباس عێراقچی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق لە باشترین ئاستدایە
بەغداد و تاران جەختیان لە بەهێزکردنی هەماهەنگیی ئەمنی و ئابووری و چارەسەری دیپلۆماسی کردەوە
پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و ئەمنییەکان تەوەرەی سەرەکیی سەردانەکەی زەیدی بوو بۆ ئێران
2 کاتژمێر پێش ئێستا