ئێران سەرکۆنەی هێرشی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی دەکات

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

پووختەی هەواڵەکە:

  • بەقائی: پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بکەین و پیلانی دووژمنان پووچەڵ بکەینەوە
  • بەقائی: هێرشی سەر نووسینگەی مەسرور بازرانی جێگەی گومانە
  • ڕێگەگرتن لە زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشی سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە گوماناوی ناودەبات و داوای دەکات، هەموولایەک بە وریاییەوە مامەڵە بکەن، بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکانی دووژمنانی ئێران و عێراق.


لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران


ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی گوتووە، ئەو هیرشە درۆنییەی کراوەتەسەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەریمی کوردستان جێگەی گومانە، جەخت لە پێویستی مامەڵەکردنێکی ژیرانە دەکاتەوە، بۆ پووچەڵکردنەوی پیلانگێڕییەکانی دووژمنانی ئێران و عێراق و ڕێگەگرتن لە زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات.

سەرکۆنەکردنی هێرشەکە

  • پەرۆشی ئێران بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان
  • ئامانج لە پلانگێری دوژمنان تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە
  • پێشتریشی عێراقچی سەرسووڕمانی خۆی لە هێرشەکە

بەقائی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات و جەخت لە پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە لەسەرجەم بوارەکان.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، داوا دەکات هەموولایەک بە وریاییەوە مامەڵە بکەن لەپێناو پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکانی دووژمنانی عێراق و ئێران، کە ئامانجیان تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

هەڵوێستی پێشتری وەزیری دەرەوەی ئێران


پێشتر عەباس عێراقچی، وەزیرى دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەی عێراق، سەرسوڕمانی خۆی لەو هێرشە درۆنییەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی زۆر باشیان لەگەڵ حکومەت و هەردوو حیزبە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستاندا هەیە و هیچ پاساوێک نییە لە ئێرانەوە ئەو هێرشە ئەنجامبدرێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئێران: سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین

مەسرور بارزانی: هێرشی درۆنی ئێرانی بۆسەر نوسینگەکەم پەرەسەندنێکی مەترسیدار و قبووڵنەکراون

دژەتیرۆر لە هەولێر: نووسینگەی تایبەتیی سەرۆکوەزیران لە پیرمام بە دوو درۆن کراوەتە ئامانج

قوباد تاڵەبانی ئیدانەی بە ئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت دەکات

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا