چوونى کۆچبەران بۆ ئەمریکا لە ماوەی سەرۆکایەتیی ترەمپدا کەمیکردووە
پووختەی هەواڵەکە:
- کۆشکی سپی: لە دوو ساڵدا هاتنی کۆچبەران بۆ ئەمریکا 90% کەمیکردووە
- ئەمساڵ تەنیا 10 هەزار ڕوویان لە ئەمریکا کردووە
ماوەى سەرۆکایەتییەکەى دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆچبەران و ئەو کەسانەى دەیانەوێت لە ئەمریکا بژین، کەمترین دەرفەتى تێدا بووە، بەهۆى ڕێکارە توندەکانى ئیدارەکەیەوە چوونى کۆچبەران 90% کەمیکردووە.
ئەمساڵ نزمترین ئاستی هاتنی کۆچبەران تۆمارکراوە
کۆشکی سپی لە تۆڕی ترووس گرافیکێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتنی کۆچبەران بۆ ئەمریکا لە ساڵانی 2001 بۆ 2026 خراوەتەڕوو، ئاماژەیان بەوەشکردووە کە پێدەچێت ئەمساڵ نزمترین ئاستی هاتنی کۆچبەران بۆ ئەمریکا تۆماربکرێت.
زۆرترین ڕێژەی هاتنی کۆچبەران ساڵی 2024 تۆمارکراوە
بەگوێرەی ئامارەکەی کۆشکی سپی، لە ماوەی ئەو 25 ساڵەدا، زۆرترین ڕێژەی هاتنی کۆچبەران بۆ ئەمریکا ساڵی 2024 تۆمارکراوە، کە 100 هەزا و 34 کۆچبەر بوون، ساڵی دواتر 2025 ئەم ڕێژەیە بۆ 38 هەزار و 102 کۆچبەر دابەزیوەو ئەمساڵیش تاوەکو ئێستا 10 هەزار و 258 کۆچبەر ڕوویان لە ئەمریکا کردووە.
کاریگەریی بەڵێنەکانی ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی بانگەشەکانی هەڵبژاردندا بەڵێنی بە دەنگدەرانی هاتنی لێشاوی کۆچبەران بۆ وڵاتەکە ڕابگرێت، دوای دەستپێکردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی بە توندی کاری لەسەر ئەم پرسە کردووە، نەک هەر هەوڵیداوە هاتنی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی ڕابگرێت، بەڵکو چەندین پەنابەریشی دیپۆرت کردەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
پاپای ڤاتیکان داوا لە ئەورووپا و ئەمریکا دەکات کۆچبەران بپارێزن
دادگای باڵای ئەمریکا ژمارەیەک بڕیاری بۆ سنووردارکردنی کۆچبەریی دەرکرد
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا 70 ملیار دۆلاری بۆ پلانەکەی ترەمپ لە دژی کۆچبەران پەسەند کرد
3 کاتژمێر پێش ئێستا