لە پارێزگاى واست هاوڵاتییان دژى خراپى دۆخى کارەبا خۆپیشاندانیان کرد
پووختەى هەواڵەکە
- بەهۆى گەرما و خراپى دۆخى کارەبا، شەوى ڕابردوو ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتییانى شارى کوتى ناوەندى پارێزگاى واست، دژى خراپى دۆخى کارەبا خۆپیشاندانیان کرد.
- خۆپیشاندەرانى واست نووسینگەى ئەنجوومەنى نوێنەرانیان لە شارەکەیاندا داخست
- ئەمە جارى یەکەم نییە لە پارێزگاى واست خۆپیشاندان دژى خراپى دۆخى کارەبا دەکرێت.
لە بەردەوامى خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکاندا، دژى خراپى دۆخى کارەبا، شەوى ڕابردوو ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتییانى شارى کوت ڕژانە سەر شەقامەکان و داوایانکرد قەیرانى کارەباى شارەکەیان چارەسەر بکرێت و پشکى کارەباى پارێزگاکەش زیاد بکرێت.
زانیار تەواو لەسەر خۆپیشاندانەکە
- خۆپیشاندەران، چوونە ناو نووسینگەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە شارەکە و لەسەر دەرگاکەى نووسییان "بە فەرمانى گەل داخراوە".
- ئەمە جارى یەکەم نییە لە پارێزگاى واست خۆپیشاندان دژى خراپى دۆخى کارەبا دەکرێت.
- لە چەند ڕۆژى ڕابردووشدا، وەزارەتى کارەبا ڕەزامەندى لەسەر زیادکردنى 100 مێگاوات کارەبا بۆ پارێزگاکە دەربڕى.
- پشکى کارەباى پارێزگاکە بۆ هەزار و 50 مێگاوات بەرز بووەتەوە.
- خۆپیشاندەران داوا دەکەن پشکى کارەباى پارێزگاکەیان بکرێتە هەزار و 200 مێگاوات.
- هەفتەى ڕابردوو هاوڵاتییانى واست خۆپیشاندانیان کرد و لە ئەنجامى پێکهەڵپژان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، نزیکەى 50 کەس لە خۆپیشاندەران برینداربوون و ژمارەیەکى دیکەشیان دەستگیرکران.
قەیرانى کارەبا لە عێراق
بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراقدا بڕەکەی گەیشتووەتە نزیکەی 27 هەزار مێگاوات، بەڵام هێشتا بەهۆی کۆنیی ژێرخان و کێشەی سووتەمەنییەوە ڕووبەڕووی قەیران دەبێتەوە. حکومەت هەوڵ دەدات لە ڕێگەی وێستگەی نوێ و وزەی خاوێنەوە تواناکان زیاد بکات.
قەیرانی کارەبا لە عێراق کێشەیەکی گەورە و هەمیشەییە. عێراق پێویستی بە نزیکەی 80 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام تەنیا نزیکەی 30 هەزار مێگاوات بەرهەم دەهێنێت. ئەم جیاوازییە گەورەیە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان، بە تایبەت لە وەرزی هاویندا کە پلەکانی گەرما زۆر بەرز دەبنەوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/113533
3 کاتژمێر پێش ئێستا