ئانۆ جەوهەر لە فاتیکان دیارییەکی مێژوویی پێشکەش بە پاپا کرد
پووختەی هەواڵەکە:
- ئانۆ جەوهەر لەگەڵ شاندێکی نێودەوڵەتی لە فاتیکان بەشداری لە نوێژێک بۆ ئاشتی و مرۆڤایەتی کرد.
- وەزیری گواستنەوە دیارییەکی سیمبولی کە لاپەڕەیەکی سووتاوی کتێبێکی پیرۆز بوو پێشکەش بە پاپا کرد.
- دیارییەکە گوزارشت لەو نەهامەتییانە دەکات کە بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە بەسەر کڵێساکاندا هاتوون.
- شاندەکە پێکهاتبوون لە وەزیر، پەرلەمانتار و ئەندامانی کۆنگرێس لە ئەمریکا، ئەورووپا و ئاسیا.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوەی هەرێم لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە فاتیکان، لاپەڕەیەکی دەستنووسی کۆنی سریانی ڕادەستی پاپا کردووە کە پاشماوەی هێرشەکانی داعشە بۆ سەر کڵێساکان. ئەم پارچە مێژووییە کە بەشێکی سووتاوە، پەیامی خۆڕاگریی پێکهاتەکان و مێژووی ناوچەکە بۆ فاتیکان دەگوازێتەوە و وەک هێمایەک بۆ ئازارەکانی مەسیحییەکان نیشان دراوە.
وردەکاری سەردانەکە و کۆبوونەوە لەگەڵ پاپا
- ئانۆ جەوهەر لە ڕێکەوتی 21ـی ئەم مانگەدا لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی کاسۆلیکی جیهان سەردانی فاتیکانی کردووە.
- شاندەکە لە وەزیران، پەرلەمانتاران، ڕاوێژکاران و ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا، ئەورووپا، ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکهاتبوون.
- لە مەراسیمەکەدا گوێبیستی وتاری پاپا بوون و پێکەوە نوێژیان بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی و چەسپاندنی ئاشتی ئەنجامداوە.
تایبەتمەندی و پەیامی دیارییەکە
دیارییەکە لاپەڕەیەکی دەستنووس بوو بە زمانی سریانی کۆن، کە سەرەڕای ئەوەی بەشێکی بەهۆی ئاگرەوە سووتابوو، بەڵام وشەکانی وەک خۆیان مابوونەوە. ئەم لاپەڕەیە کە تێکستی نزایە، گوزارشت لە مێژووی کڵێساکان دەکات لە کاتی هێرشەکانی داعش و دواتر ڕزگارکردنی ناوچەکان لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە بە هەماهەنگی هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
نێچیرڤان بارزانی لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا لیۆى 14یەم کۆبووەوە و بە فەرمی بانگهێشتی هەرێمی کوردستانی کرد
ئانۆ جەوهەر: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ستەمکارانەن
شاندى وەزارەتەکانى گواستنەوەى عێراق و هەرێمى کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا