داواكاری گشتی داوای لێپێچینەوە لە مامۆستایەکی ئاینیی دەكات
پووختەی هەواڵەکە:
- داوای لێپێچینەوە لە مەلا زێرەڤان نێروەیى دەكات بە تۆمەتی ئەوەی گوتوێتی نوێژ فەرز نییە
- داواکاری گشتی دەڵێت پێچەوانەی بنەماکانی ئاینى ئیسلام قسەیکردووە.
داواكاری گشتی لە شاری دهۆک داوای لێپێچینەوە لە مەلا زێرەڤان نێروەیى دەكات بە تۆمەتی ئەوەی گوتوێتی نوێژ فەرز نییە و پێچەوانەی بنەماکانی ئاینى ئیسلام قسەیکردووە.
لێدوانی مەلا زێرەڤان
دواى ئەوەى ڕۆژی هەینى ڕابردوو مەلا زێرەڤان نێروەیى، ڕایگەیاند، نوێژ فەرز نییە و هەرکەسێک ویستى لەسەر بێت دەتوانێت نەیکات، ئەوەش کاردانەوەى جیاوازى بەدواى خۆیدا هێنا، هاوکات داواكاری گشتی لە دهۆک داوای لێپێچینەوە لەو مامۆستا ئاینییە دەکات.
- داواکاری گشتی نوسراوی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەت گشتیی ئەوقاف کردووە.
- بنەما لەسەر زانیارییەکانی گەیشتوو بە لیژنەی مافی مرۆڤی دهۆک سکاڵا تۆمارکراوە.
- داوای بەدواچوون و گرتنەبەری ڕێگاری یاسایی بەرامبەر بە مەلا زێرەڤان.
داواكاری گشتی لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى دهۆکى کردووە، دەڵێت: پاڵپشت بە یاساى ژمارە 59ـى ساڵى 1979 بۆ بەرژەوەندیى گشتى و پاراستنى ئارامیى کۆمەڵایەتى سەبارەت بەو زانیارییانەى گەیشتوون بە لیژنەى مافى مرۆڤ لە دهۆک، سکاڵایان تۆمارکردووە.
دەشڵێت: کەسێکى ناسراو بە ناوى مەلا زێرەڤان نێروەیى، لە هەینى ڕابردوو گوتبووی كە نوێژ فەرز نییە و ئەوەش بووە هۆى دڵگرانیى هاونیشتمانییان و بە پێچەوانەى بنەماکانی ئاینى پیرۆزى ئیسلام لێکدراوەتەوە.
گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە دژی مەلا زێرەڤان
داواش دەکات، بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکرێت و ڕێکارى یاسایى بەرامبەر ئەو کەسە بگیرێتەبەر.
مەلا زێرەڤان نێروەیی، کەسایەتییەکی ئاینیی خەڵکی دەڤەری بادینانە،کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەندێک ڕای جیاواز و تێڕوانینی نائاسایی لەسەر سەرچاوەکانی شەرع و فەتواکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ناوبانگی دەرکردووە و کاردانەوەی جۆراوجۆری لەناو کۆمەڵگەدا لێکەوتووەتەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
نوێژخوێنانی دهۆک لە بڕیاری لابردنی مامۆستا هەرمان بێسفکی ناڕازین
مامۆستایەکی ئایینی لە دهۆک وتاردانی لێ قەدەغە دەکرێت
لە دهۆک هێرشکرایە سەر جێگرى بەڕێوەبەرى گشتیی ئەوقاف و ئەشکەنجە درا
2 کاتژمێر پێش ئێستا