شاندێکى نوێنەرایەتیی یونسکۆ سەردانى کەناڵ8ـى کرد
پووختەی هەواڵەکە:
- زیا سەراى: کەناڵ8 مایەى شانازییە بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان.
- زیا سەراى: کەناڵ8 دیدگایەکى داهێنەرانەی هەیە بۆ دروستکردنى هەواڵ.
- زیا سەراى: ئەزموونى کەناڵ8 بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان مایەى شانازییە.
شاندێکى نوێنەرایەتیی یونسکۆ لە عێراق و تیمى میدیاکاران سەردانى کەناڵ8ـى کرد و بەشە جیاوازەکانى کەناڵەکەیان بەسەرکردەوە.
تێکەڵکردنی ژیریی دەستکرد لە نێوان پیشەسازیی میدیا و توانا مرۆییەکان
زیا سەراى- بەڕێوەبەرى کەرتى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى نووسینگەى یونسکۆ لە عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵ8 گوتى، تووشى سەرسووڕمانێکى زۆربوون بە بینینى تەکنیک و پێشکەوتنەکانى کەناڵەکە و ڕۆڵى بەڕێوەبەرى کەناڵەکە لە چۆنییەتى تێکەڵکردنى ژیریی دەستکرد لە نێوان پیشەسازیی میدیا و توانا مرۆییەکان.
ئەزموونى کەناڵ8 بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان مایەى شانازییە
گوتیشى، ئەزموونى کەناڵ8 بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان مایەى شانازییە، باشترین نموونەیە بۆ دەزگاکانى ڕاگەیاندن لە عێراق لەڕووى پەیڕەوکردنى ڕۆڵى ڕاستەقینەى میدیا لە پەیوەست بە نوێگەرى و پێشکەوتن.
زیا سەراى- بەڕێوەبەرى کەرتى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى نووسینگەى یونسکۆ لە درێژەی قسەکانی گوتی " لە ڕاستیدا ئێمە شۆکبووین بەم سەردانە و بە بینینى ئەو بڕە زۆرەى تەکنیک و پێشکەوتن، چۆنییەتى کارکردنى بەڕێوەبەرى کەناڵەکە ئەحمەد نەجم لە پرۆسەى تێکەڵکردنى ژیریی دەستکرد، لە نێوان پیشەسازیی میدیا و لە نێوان توانا و لێهاتوویی مرۆیی.
ئەزموونێکى زۆر نایابە، ڕەنگدانەوەى توانایە لەسەر داهێنانى ڕاستەقینەیە."
ستایشی ئەوزموونی کەناڵ8
گوتیشی ئەو ئەزموونەى ئەمڕۆ لێرە بینیمان شانازییەکى ڕاتەقینەیە بۆ هەموو عێراق و هەرێمى کوردستان، بەجۆرێک دیدگایەکى داهێنەرانەى هەیە لە پرۆسەى بەگەڕخستنى تەکنیک و پرۆسەى دروستکردنى هەواڵ و پرۆسەى ناوەرۆکى میدیایی.
ئێمە وەک شاندى نوێنەرایەتیی یونسکۆ لە عێراق و تیمى میدیاکاران و ڕۆژنامەوانانى یاوەرمان زۆر دڵخۆشبووین، بەم سەردانە. هەموو رێز و دەستخۆشییەک بۆ ئەم ئەزموونە، هیواى سەرکەوتنى بۆ دەخوازین، چونکە باشترین نموونەیە بۆ دەزگاکانى ڕاگەیاندن لە عێراق لەڕووى پەیڕەوکردنى ڕۆڵى ڕاستەقینەى میدیا لە پەیوەست بە نوێگەرى و پێشکەوتن و بونیادنانى ئەزموونێکى دەگمەنى لەم جۆرە لە عێراق.
پیرۆزبایی و سەرکەوتن بۆ کەناڵ8 و هاوڕێم ئەحمەد نەجم، سوپاس بۆ ئێوەش.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
یونسکۆ: پێگە کەلەپوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسییان لەسەرە
یونسکۆ: ژیریی دەستکرد مەترسییە بۆسەر بەرهەمهێنانی کولتووری
ناوی نوێ بۆ لیستی کەلەپووری جیهانیی ڕێکخراوی یونسکۆ زیاد دەکرێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا