سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى دەستەى دەستەى دەستپاکیی فیدراڵى کۆبوونەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- نێچیرڤان بارزانى: ئامادەى هاوکاریکردنى دەستەى دەستپاکى و لایەنە دادوەرییەکانین
- گفتوگۆکراوە لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی و لایەنە پەیوەندارەکانی هەرێمی کوردستان.
- جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی سەربەخۆیی دامەزراوەکانی دەستپاکی و ڕۆڵیان لە چەسپاندنی سەروەریی یاسادا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەممەد عەلی مفتن، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی کۆبووەوە و ئامادەیی هەرێمى کوردستانى بۆ هەماهەنگى لەگەڵ دامودەزگا فیدراڵییەکان پیشاندا.
ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوێکى سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان، ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکە ئامادەبووە، تیایدا بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی سەربەخۆیی دامەزراوەکانی دەستپاکی و ڕۆڵیان لە چەسپاندنی سەروەریی یاسادا کردەوە.
جەختکردنەوە لە ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو هاوکارییەک
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانى جهختیکردەوه، هەرێمی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییە لەگەڵ دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و هەموو لایەنەکانی دادوەری لەپێناو پاراستنی یاسا و سەربەخۆیی دامەزراوەکان و دەسەڵاتی دادوەریدا.
کۆبوونەوەکەى نێچیرڤان بارزانى و سەرۆکى دەستەى دەستپاکى فیدراڵى لەپاش دەستگیرکردنى چەند تۆمەتبارێک لە هەولێر دێت کە تۆمەتبارى دۆسیەى گەندەڵى بوون و لە پاش دەستگیرکردنیان دەست بەسەر حەوت ئۆتۆمبێل و 20 ملیۆن دۆلار و 60 کیلۆ زێڕ گیرا.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی بەنزینی کەرکووک دەکات
دەستەی دەستپاکی 34 تۆمەتباری لە ئەنبار و تۆڕێکی گەورەی لە زیقار ئاشکرا کرد
دەستەی دەستپاکیی عێراق: لە مانگی تەمموزدا 75 کەس دەستگیرکراون
46 خولەک پێش ئێستا