سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە

کۆبوونەوەی نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
کۆبوونەوەی نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

پووختەی هەواڵەکە:

  • نزار ئامێدی و نووری مالیکی دۆخی ناوخۆ و پێشهاتی ناوچەکەیان تاوتوێکردووە
  • جەختیانکردنەوە لە گرنگی یەکڕیزی نیشتمانی و بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان.
  • جەختکردنەوە لەچەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی دیموکراسی لە وڵاتدا.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە ، نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەتەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکردووە.


تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر عێراق

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕاشیگەیاندووە، لە میانی دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتەکانی ئەم دواییە و هەروەها پێشهاتی ناوچەکە و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق کراوە.


جەختکردنەوە لە یەکڕیزی نیشتمانی


ئاماژە بەوەشکراوە ، کە هەردوولا جەختیانکردووەتەوە لە گرنگی یەکڕیزی نیشتمانی و بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ بەشداریکردن لە چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی دیموکراسی لە وڵاتدا.

پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی

جەختیانکردووەتەوە لە گرنگی پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی بۆ بەدیهێنانی ویستی هاووڵاتیان و بەشداریکردن لە بەهێزکردنی کاری دەزگاو دامەزراوەکانی دەوڵەت و هێنانەدی گەشەپێدان و سەقامگیری.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

زەیدی پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد

مالیکى: دوور لە هەر ئاڵۆزییەک چارەسەرى دۆسیەى کۆکردنەوەى چەک بکرێت

فەیحان: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی دەگاتە پەرلەمان

قاسم عەبوودى :حکومەت ڕژدە لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتانى جیهان