شاندێکی باڵای ئەمنیی سعودیە سەردانی عێراقی کرد
پووختەی هەواڵەکە:
- شاندەکەی عێراق و سعودیە گفتوگۆیان لەسەر پرسی سنوور و ئاڵوگۆڕی زانیاری کرد.
- دیداری شاندی ئەمنی سعودیە و عێراق تەواوکاریی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی پێشوو بووە.
شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق و سعودیە کۆبوونەوە و تاوتوێی پرسی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و چڕکردنەوەی ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگرییان کرد.
بەشداربوانی کۆبوونەوە ئەمنییەکە
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی عەبدولئەمیر شممەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، حەمید شەتڕی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و بریکاران و بەڕێوەبەرانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان، پێشوازییان لە شاندێکی باڵای ئەمنیی سعودیە کردووە.
ئامانج و ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان
- کۆبوونەوە و دیدارەکان بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگیی ئەمنی لەنێوان عێراق و سعودیە.
- گفتوگۆکان تایبەت بوون بە بەهێزترکردنی ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورە هاوبەشەکان
- چڕکردنەوەی ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری، بە جۆرێک ببێته هۆکاری بەرزرکردنەوەی ئاستی هاوکاریی دوو قۆڵی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، "ئەم دیدارە تەواوکاریی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانیپێشوو بووە، کە لە ڕیاز بەڕێوەچووە، بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگیی ئەمنی لەنێوان عێراق و سعودیە"
هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، گفتوگۆکان تایبەت بوون بە بەهێزترکردنی ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورە هاوبەشەکان و چڕکردنەوەی ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری، بە جۆرێک ببێته هۆکاری بەرزرکردنەوەی ئاستی هاوکاریی دوو قۆڵی.
پەرۆشی بۆ سەقامگیری ئەمنی
شاندە ئەمنییەکەی عێراق و سعودیە، پەرۆشیی خۆیان بۆ سەقامگیریی ئەمنی دووپاتکردووەتەوە، لەگەڵ پەرەپێدانی بەجۆڕێک ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات هەبێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
سەرۆکى هەواڵگریى سعودیە سەردانى عەلى زەیدى کرد
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سعودیە کۆبوونەوە
بەرەی مقاوەمەی عێراق: 8 ڕۆژ دەرفەت دەدەینە حکومەت و وەڵامی توندی ئەمریکا و سعودیە دەدەینەوە
4 کاتژمێر پێش ئێستا