مامۆستایانى گرێبەست ئەنجامى سەردانەکەیان بۆ بەغداد خستەڕوو

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • نوێنەرانى مامۆستایانى گرێبەست، ئەنجامى سەردانەکەیان بۆ بەغداد خستەڕوو.
  • مامۆستایانى گرێبەست: لە بەغداد کۆدەنگى بۆ دامەزراندنى گرێبەستەکان دروست بووە.
  • مامۆستایانى گرێبەست: هەر بڕیارێکى دامەزراندن بدرێت ڕاستەوخۆ گرێبەستەکان بگرێتەوە.

نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆدەنگى فڕاکسیۆنە کوردستانییەکان و ئەندامانى لیژنەى داراییان بەدەستهێناوە، لەسەر دامەزراندنى مامۆستایانى گرێبەست و سێ داواکاریى سەرەکییان لە بەغداد هەبووە.


داواکارییەکانى مامۆستایانى گرێبەست

  • یەکەم: دامەزراندیان بە شێوەیەکى هەمیشەیی لە یاساى بودجە.
  • ئەگەر لە یاساکەدا هیچ بڕگەیەکى دامەزراندنى تێدانەبوو، ئەوا داواکاریی دووەمیان ئەوەیە، حکومەتى فیدراڵ بچێتە ژێر بارى خەرجکردنى ئەو جیاوازییە کەمەى کە دەچێتە سەر مووچەکانیان لەکاتى بەهەمیشەییکردنیان، واتە مووچەکانیان هەر لەسەر داهاتى ناوخۆ بێت، بەڵام زیادەکەى حکومەتى فیدراڵ دابینى بکات.
  • ئەگەر مامۆستایەک ئێستا مووچەکەى بەگرێبەست 500 هەزار دینار بێت، لە کاتى بە هەمیشەیی بووندا مووچەکەى ببێتە 700 هەزار دینارم ئەوا حکومەتى فیدراڵ 200 هەزار دینارەکە دابین بکات.
  • ئەگەر خاڵى یەکەم و دووەم جێبەجێ نەکرا، ئەوا بە لەبری دانان، مامۆستایانى گرێبەست بخرێنە شوێنى ئەو مامۆستایانەى کە خانەنشین بوون و ژمارەیان لە ماوەى دووساڵدا12  هەزار مامۆستا بووە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە هەرێمى کوردستان نزیکەى 78 هەزار فەرمانبەرى گرێبەست هەیە، کە زۆرینەیان مامۆستاى گرێبەستى سەر بە وەزارەتى پەروەردەن و ژمارەیان 38 هەزار مامۆستایە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ئومێد سەباح بۆ وەزارەتى پەروەردە: دامەزراندن بە لەجیاتى دانان ڕاگیراوە

مامۆستایانى گرێبەست: ئەنجامى کۆبوونەوەکانمان دڵخۆشکەرن

دەستەیەک لە مامۆستایانی گرێبەست بۆ پرسی بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکانیان بەرەو بەغداد بەڕێکەوتن

مامۆستایانی گرێبەست هەڕەشەى بایکۆت دەکەن

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا