ئەمریکا کەشتییەکی نوێی فڕۆکەهەڵگر ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
مەعاز فەرحان 45 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- پەیمانگاى دەریاوانیی ئەمریکا: کەشتییەکی نوێی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی ئامادەکاری دەکات بۆ جێگیربوون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
- مەبەست لەوە بۆ ئەوەی جێگەی یەکێکی دیکە بگرێتەوە کە بەم دواییە ڕەوانەی ناوچەکە کراوە.
بە گوێرەى ڕاپۆرتێکى پەیمانگەى دەریاوانى ئەمریکا، گرووپی فڕۆکەهەڵگری "تیۆدۆر ڕۆزفێڵت"، لە هەفتەکانی داهاتوودا سان دیێگۆ لە کەناری ڕۆژئاوای ئەمریکا بەجێبهێڵێت و ئەرکەکەى زیاتر لە حەوت مانگ دەخایێنێت.
جێگرتنەوەى فڕۆکەهەڵگرى جۆرج واشنتن
- ئەم گرووپە جێگەی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جۆرج واشنتن دەگرێتەوە کە هەفتەی ڕابردوو لە ژاپۆنەوە بەڕێکەوت و گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگەی کەشتی ئەبراهام لینکۆڵنى گرتەوە.
- ڕاپۆرتەکان باس لە بارودۆخی سەخت و تەنانەت هەوڵی خۆکوشتن لەسەر کەشتیی لینکۆڵن دەکەن کە لە تشرینی دووەمی 2025ـەوە جێگیرکرابوو.
- کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵن هەفتەی داهاتوو بەرەو بەندەرێک لە تایلەند دەڕوات و لەوێ لەنگەر دەگرێت، بەوەش پشوویەک بە تیمەکەی دەدات کە نزیکەی 5 هەزار دەریاوانن.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگەوە لە کۆتایی مانگی شوباتەوە، ئەمریکا بوونی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری لە دەریای عەرەبیدا پاراستووە بۆ پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران، دواتریش گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاند.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
ئەمریکا دووەم کەشتى فڕۆکەهەڵگر ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جۆرج دەبلیو بووش گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەمریکا کەشتییەکى دیکەى فڕۆکە هەڵگر ڕەوانەى دەریاى ناوەڕاست دەکات
مەعاز فەرحان
45 خولەک پێش ئێستا