وەزارەتى نەوت: کۆبوونەوەیەکى گرنگ بۆ دروستکردنى هێڵە ستراتیجییەکانى گواستنەوەى نەوت ئەنجامدرا

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەک لە وەزارەتی نەوت، لە بارەی جێبەجێکردنى هێڵەکانى گواستنەوەى نەوت لە بەسرە بۆ حەدیسە و بیشخابوور - حەدیسە بانیاس.
کۆبوونەوەک لە وەزارەتی نەوت، لە بارەی جێبەجێکردنى هێڵەکانى گواستنەوەى نەوت لە بەسرە بۆ حەدیسە و بیشخابوور - حەدیسە بانیاس.

پووختەی هەواڵەکە:

  •  کۆبوونەوەکە لە بارەی جێبەجێکردنى هێڵەکانى گواستنەوەى نەوت لە بەسرە بۆ حەدیسە و بیشخابوور - حەدیسە بانیاس بوو.
  • وەزارەتى نەوت: دوو کۆمپانیاى ئەمریکى و کۆمپانیایەکى قەتەرى ئامادەییان بۆ جێبەجێکردنى پرۆژەکان نیشانداوە
  • لە کاتی جێبەجیکردن و تەواوبوونیان تواناى گواستنەوەى ئەم هێڵە نوێیانە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانەیە.

لە وەزارەتى نەوتى عێراق کۆبوونەوەیەکى ڕاوێژکارى لە بارەى جێبەجێکردنى هێڵەکانى گواستنەوەى نەوت لە بەسرە بۆ حەدیسە و بیشخابوور - حەدیسە بانیاس بەڕێووەچوو، کە تواناى گواستنەوەى ئەم هێڵە نوێیانە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانەیە و دوو کۆمپانیاى ئەمریکى و کۆمپانیایەکى قەتەرى ئامادەییان دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنیان.



ڕاگەیێنراوی وەزارەتی نەوت دەربارەی ئەو دوو پڕۆژە ستراتیجییە

  • پڕۆژەی ڕاکێشانی بۆریەکان لە لایەن کۆمپانیاى شیفرۆن و تى ئاى کاپیتاڵى ئەمریکى و یو ئێس ئێسى ئیماراتى جێبەجێ دەکرێن.
  • وەزیری نەوت داوایکردووە پەلەبکرێت لە تەواوکردنى ڕێکارە هونەرییەکان بۆئەوەى لە نزیکترین کات گرێبەست بۆ جێبەجێکردنیان واژۆبکرێت.
  • عێراق دەیەوێت بە هەمەچەشنکردنى سەرچاوەکانى هەناردەکردن بۆ ئەوەی سیناریۆی سەردەمی شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران دووبارە نەبێتەوە.


بەگوێرەى راگەیێنراوێکى وەزارەتى نەوت، لە کۆبوونەوەى وەزارەتى نەوت گفتوگۆکراوە لەسەر هێڵى هەناردەى نەوت لە بەسرە بۆ حەدیسە لەوێشەوە بۆ بیشخابوور، لەگەڵ هێڵى هەناردە لە حەدیسە بۆ بانیاس، کە تواناى هەناردەیان دوو ملیۆن و 250هەزار بەرمیل نەوت دەبێت لە ڕۆژێکدا و کۆمپانیاى شیفرۆن و تى ئاى کاپیتاڵى ئەمریکى و یو ئێس ئێسى ئیماراتى ئامادەن جێبەجێى بکەن.

بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، وەزیر داوایکردووە پەلەبکرێت لە تەواوکردنى ڕێکارە هونەرییەکان بۆئەوەى لە نزیکترین کات گرێبەست بۆ جێبەجێکردنیان واژۆبکرێت.

کاریگەریی گرژییەکانی ڕۆژهەڕتی ناوەڕاست لەسەر هەناردەی نەوت



بەهۆى گرژییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و شەڕى ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران، هەناردەى نەوت لە مانگى ئازارى ڕابردوو دابەزى بۆ ئاستى سفر، عێراق دەیەوێت بە هەمەچەشنکردنى سەرچاوەکانى هەناردەکردنی خۆى لە ڕووداوى هاوشێوە بپارێزێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بەڕێوەبەری سۆمۆ: هەناردەی نەوتی عێراق دوو هێندە زیادیکردووە

عێراق هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت چڕ دەکاتەوە

کۆمپانیاى نەوتى ناوەند: بەرهەمهێنانمان گەیشتەوە هەمان ئاستى پێش جەنگەکە

هەناردەى نەوتى عێراق لە بەندەرەکانى باشوورەوە گەیشتووەتە 2.1 ملیۆن بەرمیل

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا