هەواڵەکانی مەلیک مەحموود لە ڕۆژنامە ڕووسییەکاندا چاپ دەکرێت

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
  • بۆ یەکەمجارە هەواڵەکانی مەلیک مەحموود لە ڕۆژنامەکانی سەردەمی بەلشەفیکەکاندا چاپ دەکرێن
  • هەواڵەکان دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی 1919 بۆ 1930
  • ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت دەیکات بە کتێب

ئەم کتێبە بە ناونیشانی "هەواڵ و لێکدانەوەی ڕۆژنامەکانی ڕووسیا بۆ مەلیک مەحموود لە نێوان ساڵانی 19191930" چاپدەکرێت.

فۆتۆ: CDO

لەم کتێبەدا:

  • هەواڵ و شیکاریی ڕۆژنامە ڕووسییەکان دەخرێنە ڕوو
  • زیاتر لە 80 هەواڵ و لێکدانەوە لەخۆدەگرێت
  • ئەو هەواڵانەن کە لەبارەی جوڵانەوەکانی مەلیک مەحموود بڵاوکراونەتەوە

بە گوتەی ڕۆژە مەحموود، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO و ئەندامی بۆردی باڵای دامەزراندنی مۆزەخانەی مەلیک مەحموود: کتێبەکە لەلایەن م. کەیوان سدیق محەممەد، مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، ئامادەکراوە و بڕیارە لە دوو مانگی داهاتوودا، بخرێتە بەردەستی خوێنەران.


کتێبەکە بەنزیکەی هەموو هەواڵەکانی مەلیک مەحموود لەخۆدەگرێت، لەوانە هەواڵی ڕۆژنامە گەورەکانی ئەو سەردەمەی ڕووسیا وەکو براڤدا و زاریا ڤەستۆکا؛ تێڕوانینی ڕووسیا پیشان دەدات سەبارەت بە مەلیک مەحموود و هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی حوکمڕانییەکی نیشتمانی بۆ کورد.

کەیوان سدیق
فۆتۆ: CDO

ئەم کتێبە، لە چوارچێوەی دامەزراندنی مۆزەخانەی مەلیک مەحموود بڵاودەکرێتەوە، کە ئێستا ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO سەرقاڵی دامەزراندنیەتی.

زیاتر بزانە:

کارەکانی دروستکردنی مۆزەخانەی مەلیک مەحموود بەردەوامن

یەکەم بەرهەمی مۆزەخانەی مەلیک مەحموود چاپکرا

دوو کتێبی نوێ لەبارەی مێژووی سلێمانی و مەلیک مەحموود چاپ دەکرێن

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا