هێمن سەید موراد: پارەى گەنمى جووتیاران لە هەولێر دابەش دەکرێت

ئارا ئیبراهیم 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هێشتا بڕى 83 ملیار دینارى دیکەى شایستەى دارایی جووتیاران بۆ ساڵى 2025 ماوە خەرج بکرێت
هێشتا بڕى 83 ملیار دینارى دیکەى شایستەى دارایی جووتیاران بۆ ساڵى 2025 ماوە خەرج بکرێت

پووختەی هەواڵەکە:

  • بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى هەولێر: 19.7 ملیار دینارى گەنمى جووتیاران دابەش دەکرێت.
  • بڕیارە تاوەکو کۆتایی هەفتە دابەشکردنی شایسەی دارایی ساڵی ڕابردوو تەواو بکرێت.
  • نەسرین ئەحمەد: بڕیارە رۆژى چوارشەممە پارەى گەنمى سلێمانى دابەش بکەین.

پاش ڕەوانەکردنى 58 ملیارو 633 ملیۆن دینار لە بەغدادەوە بۆ شایستەى دارایی ساڵى ڕابردوو، دابەشکردنەکە لە هەولێرو دهۆک دەستى پێکردووەو بڕیارە لەم هەفتەیەدا لە سلێمانیش دابەش بکرێت.



 لێدوانی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر


هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى هەولێر بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، " دابەشکردنى شایستەى گەنمى جووتیاران لە پارێزگاى هەولێر لە ڕێگەى سایلۆکانەوە ئەمڕۆ دووشەممە 30ـى ئاب دەستى پێکردووە و بڕیارە تاوەکو کۆتایی هەفتە تەواو بکرێت".

ڕاشیگەیاند، بڕى 19 ملیار و 726 ملیۆن دینارى شایستەى گەنمى جووتیارانى پارێزگاى هەولێر بووە بۆ ساڵى ڕابردوو کە گەنمیان ڕادەستى سایلۆکان کردووە.


 لێدوانی بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی

  • لەگەڵ بەغداد گفتوگۆکراوە چەکى بانکییەکان تەواو بکرێت و بڕیارە لە ڕۆژى چوارشەممەى ئەم هەفتەیە دابەشبکرێت.
  • پشکى پارێزگاى سلێمانى 21 ملیارو 908 ملیۆن دینارە و لە ڕێگەی شەش سایلۆوە دابەش دەکرێت.
  • دابەشکردنى شایستەى دارایی جووتیاران دەستى پێکردووە، کە بڕى 16 ملیار و 999 ملیۆن دینارى ساڵى ڕابردووە.


هەروەها نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی بە کەناڵ 8ـی ڕاگەیاند، لەگەڵ بەغداد گفتوگۆمان کردووە چەکى بانکییەکان تەواو بکرێت و بڕیارە لە ڕۆژى چوارشەممەى ئەم هەفتەیە دابەشى بکەین، کە پشکى پارێزگاى سلێمانى 21 ملیارو 908 ملیۆن دینارە و لە ڕێگەی شەش سایلۆوە دابەش دەکرێت.


 لە پارێزگای دهۆکیش دابەشکردنی پارە دەستیپێکردووە


هاوکات لە پارێزگاى دهۆک دابەشکردنى شایستەى دارایی جووتیاران دەستى پێکردووە، کە بڕى 16 ملیار و 999 ملیۆن دینارى ساڵى ڕابردووە.

بڕی ئەو پارەیەی ماوە کە شایستەی ساڵی 2025


هێشتا بڕى 83 ملیار دینارى دیکەى شایستەى دارایی جووتیاران بۆ ساڵى 2025 ماوە خەرج بکرێت، هاوکات بڕى 258 ملیار و 400 ملیۆن دینارى دیکەى شایستەى دارایی 2026 خەرجنەکراوە و بە کۆى گشتى بەغداد زیاتر لە 341 ملیار دینارى شایستەى دارایی جووتیاران قەرزارە.

بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان


جووتیارانى هەرێمى کوردستان بۆ وەرزى گەنمى 2026 بڕى 400 هەزار تۆن، کە بەسەر دوو جۆر نرخدا دابەشکراوە؛ 292 هەزار تۆن لە چوارچێوەی پلاندا بە نرخی 700 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک، و 108 هەزار تۆنەکەی دیکە بە نرخی 500 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک لە سایلۆکان وەرگیراوە و کۆى شایستەى دارایی جووتیاران 258 ملیار و 400 ملیۆن دینار بووە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

نەسرین ئەحمەد: نزیکەى 58.6 ملیار دینارى شایستەى گەنمى 2025ـى جووتیاران خەرجدەکرێت

سروە محەممەد: عەلى زەیدى ڕەزامەندى لەسەر خەرجکردنى پارەى گەنمى جووتیارانی هەرێمی کوردستان داوە

هەفتەی داهاتوو 49 ملیار دیناری شایستەی گەنمی جووتیارانی کەرکووک دابەش دەکرێت

ئارا ئیبراهیم

2 کاتژمێر پێش ئێستا