ئەمشەو لە تەواوى عێراق مۆلیدە ئەهلییەکان دەکوژێنرێنەوە

رێبوار حەمەوەیس 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ژووری کۆنترۆڵی یەکێک لە مۆلیدە ئەهلییەکانی عێراق
ژووری کۆنترۆڵی یەکێک لە مۆلیدە ئەهلییەکانی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان نیگەرانن لە زۆریى باج و کەمیى گاز.
  • ئەمشەو لە کاتژمێر 12، تەواوى مۆلیدە ئەهلییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان دەکوژێنرێنەوە.
  • بڕیارى کوژاندنەوەى مۆلیدەکان، وەک پەیامێکى ناڕەزاییە لە دژى ئەو بڕیار و ڕێنماییانەى دەرکراون

کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکانى عێراق، وەک ناڕەزاییەک لە دژى سەپاندنى باج و دابین نەکردنى گازى پێویست، بڕیاریداوە لە کاتژمێر 12ـى ئەمشەوەوە تەواوى مۆلیدە ئەهلییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان بکوژێنێتەوە.


ڕاگەیێنراوی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی عێراق

  • کوژاندنەوەکە پەیامێکى ناڕەزاییە لە دژى ئەو بڕیار و ڕێنماییانەى دەرکراون، لەوانە سەپاندنى باج بە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو.
  • دابین نەکردنى گازى پێویست و گونجاو لەگەڵ کاتژمێرەکانى کارکردن.
  • دەرکردنى بڕیار و ڕێنمایی ستەمکارانە بەبێ گەڕانەوە بۆ خاوەن مۆلیدەکان و گوێنەدان بە داواکارى و پێشنیازە پێشکەشکراوەکان لەلایەن نوێنەرانى خاوەن مۆلیدەکان.
  • کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکانى عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ئەمشەو لە کاتژمێر 12، تەواوى مۆلیدە ئەهلییەکان لە سەرجەم پارێزگاکان دەکوژێنرێنەوە.

کۆمەڵەکە، ڕایگەیاندووە، بڕیارى کوژاندنەوەى مۆلیدەکان، وەک پەیامێکى ناڕەزاییە لە دژى ئەو بڕیار و ڕێنماییانەى دەرکراون، لەوانە سەپاندنى باج بە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو، دابین نەکردنى گازى پێویست و گونجاو لەگەڵ کاتژمێرەکانى کارکردن، دەرکردنى بڕیار و ڕێنمایی ستەمکارانە بەبێ گەڕانەوە بۆ خاوەن مۆلیدەکان و گوێنەدان بە داواکارى و پێشنیازە پێشکەشکراوەکان لەلایەن نوێنەرانى خاوەن مۆلیدەکان.

کوژاندنەوەکە پەیامێکە ناڕەزایی و ئاشتییانەیە بۆ هەڵگرتنی ستەم


ڕاشیگەیاندووە، کوژاندنەوەى مۆلیدەکان پەیامێکى ناڕەزایی ڕوون و ئاشتییانەیە بۆ دادپەروەرى و هەڵگرتنى ستەم لەسەر خاوەن مۆلیدەکان و چاوخشاندنەوە بە بڕیار و ڕێنماییەکان کە کاریگەریی لەسەر کارەکانیان و پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتییان هەبووە.


کاریگەریی فشاری مۆلیدە ئەهلییەکانی عێراق


لەلایەکى دیکەوە، هانى نوروڵا ڕەبیعى، جێگرى پارێزگارى بەغداد بۆ کاروباری تەکنیکی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەهەماهەنگى لەگەڵ لیژنەى وزەى ئەنجوومەنى پارێزگا و کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان، دەستکراوە بە دابینکردنى پشکى گازى مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگى ئەیلوول، لەپێناو گرەنتیکردنی دابینکردنى سووتەمەنیى پێویست بۆ کارپێکردنى مۆلیدەکان و بەردەوامیى دابینکردنى کارەبا بۆ هاوڵاتییان.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

زەیدی لەگەڵ شاندی سەندیکای مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبووەوە؛ فەرمانی ئاسانکاری بۆ خاوەن مۆلیدەکان دەرکرا

ژینگەی کەربەلا ئاستی ژاوەژاوی موەلیدە ئەهلییەکان دەپێوێت

ئەو وڵاتانەى پیسترین هەوایان هەیە؛ عێراق لە ڕیزبەندیی پیسترین وڵاتاندایە

رێبوار حەمەوەیس

3 کاتژمێر پێش ئێستا