وەزیرى پەروەردە: مامۆستایان سبەى پەیوەندى بە ناوەندەکانى خوێندنەوە دەکەن

کیژان مەحمود 3 کاتژمێر پێش ئێستا
 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا

پووختەی هەواڵەکە

  • سبەی سێشەممە (1/9/2026) مامۆستایان پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندنەوە دەکەن و بەشداری لە پرۆسەی ڕاهێناندا دەکەن.
  • وەزیری پەروەردە لە سەردانێکیدا بۆ سلێمانی بەرگی نوێی کتێبەکانی خوێندنی نیشاندا و ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خستەڕوو.
  • وادەی دەستپێکی خوێندن لە کۆبوونەوەی مانگی ئەیلوولی ئەنجوومەنی وەزاریی پەروەردەدا دیاریدەکرێت.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەدەی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکیدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندن و ناوەڕۆکی پەرتووکە نوێیەکان و پرۆسەی ڕاهێنانی مامۆستایانی ڕاگەیاند.


ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندن و ڕاهێنانی مامۆستایان

  • لە سبەی سێشەممەوە (یەکی ئەیلول) مامۆستایان پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندنەوە دەکەن.
  • پرۆسەی ڕاهێنانی مامۆستایان 19 ڕۆژ دەخایەنێت و هەر مامۆستایەک 5 تاوەکو 6 ڕۆژ ڕاهێنان لەسەر تەکنەلۆجیا و ژیریی دەستکرد دەوەرگرێت.
  • لە مانگی ئەیلوولدا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی پەروەردە دەکرێت بۆ دیاریکردنی وادەی خوێندن، ساڵنامەی خوێندن، کاتی تاقیکردنەوەکان و پشووەکان.
  • 32 باڵەخانەی نوێ بۆ خوێندن ئامادەن، لەوانە 8 لە سلێمانی، 6-8 لە هەولێر، 8 لە دهۆک، 1 لە ڕاپەڕین، 2 لە گەرمیان و 2 لە زاخۆ.
  • چاپکردنی پەرتووکەکانی خوێندنی ئەمساڵ دەستیپێکردووە و لە هەفتەکانی داهاتوودا بەسەر خوێندنگەکاندا دابەشدەکرێن.

گۆڕانکاری لە بەرگی کتێبەکان، جلوبەرگ و سوتەمەنی

وەزیری پەروەردە بەرگی نوێی کتێبی قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی نیشاندا کە وێنەی مورید بە ئاڵای کوردستانەوە لەسەریەتی، هەروەها وێنەی ئادەم لەسەر کتێبی کوردی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی دانراوە وەک سیمبولێکی نیشتمانی لەکاتی پاڵپشتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان. سەبارەت بە جلوبەرگ، دیزاینەکەی گۆڕدراوە و نرخەکەی هەرزانترە، قۆرخکاری تێدا نەکراوە، گرێبەست لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک نەکراوە و دایکوباوک ئازادن لە کوێ دەیکڕن. لەبارەی سوتەمەنیشەوە، ساڵی ڕابردوو 8 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە و نووسراو بۆ دابینکردنی نەوتی ئەمساڵ کراوە، هەروەها بڕیاردراوە پارەی حانووتەکان بۆ خوێندنگەکان خەرجبکرێتەوە.

زانیاری زیاتر لەسەر بابەتەکە

پەیوەست بە مامۆستایانی گرێبەست و پلەبەرزکردنەوە، ئالان حەمەسەعید ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو داتاکانی پێویست ئامادەکراون و لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە پرۆسەیەکی چڕدان بۆ ئەوەی لە بودجەی 2027ـدا دابنرێن. هەروەها دەربارەی کەمی خوێندنگە لە ناوچەکانی تووەسپی و کانی گۆران لە سلێمانی، ڕوونیکردەوە کە ئەو ناوچانە گرفتی یاساییان هەیە، تۆماری خانووبەرەیان نییە، وەک زیادەڕۆ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و زەوییان بۆ دروستکردنی خوێندنگە بۆ تەرخاننەکراوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاریی لە 110 کتێبی خوێندندا کردووە

وەزیری پەروەردە: ڕێگە بە گواستنەوەى مامۆستایان لە پەروەردەیەک بۆ پەروەردەیەکى دیکە نادرێت

وەزارەتى پەروەردە: لە سبەینێوە دەرگاى پەڵپگرتن بۆ خوێندکارانى قۆناغى 12 دەکرێتەوە

وەزارەتی پەروەردە: لەدایکبووانی 2020 دەچنە پۆلی یەک و کاتی تۆمارکردنیش دیاریکرا

کیژان مەحمود

3 کاتژمێر پێش ئێستا