هاتوچۆ بۆ شۆفێران: بە درۆ داوای پارەی سزای هاتوچۆتان لێکراوە

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کارمەندێکی هاتوچۆ لەکاتی ئەرکدا، فۆتۆ: حەمەسوور کەناڵ8
کارمەندێکی هاتوچۆ لەکاتی ئەرکدا، فۆتۆ: حەمەسوور کەناڵ8

پووختەی هەواڵەکە:

  • هاتوچۆ بۆ شۆفێران: کورتەنامەی سزای دارایی بە زمانی عەرەبی فێڵە.
  • ئەم بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆوە نییە و پەیامێکی نایاساییە بۆ فێڵکردن و پارەکێشانەوەیە.
  • هاتوچۆی هەرێمى کوردستان داوا لە شۆفێران دەکات بە هیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو نامانە نەدەنەوە و هیچ بڕە پارەیەک لەو ڕێگەیەوە نەنێرن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە هاونیشتمانییان و شۆفێران لەبارەی بڵاوبوونەوەی کورتەنامەیەکی مۆبایل بە زمانی عەرەبی، کە تێیدا بە درۆ داوای پارەی سزای هاتوچۆ لە شۆفێران دەکرێت.



بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆ ڕوونیکردووەتەوە ئەم بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوانەوە نییە و پەیامێکی نایاساییە بۆ فێڵکردن و پارەکێشانەوەیە.

ناوەرۆکی ئەو کورتە نامەیەی بۆ هاونیشتمانیان چووە


بەگوێرەى بەڕێوەبەرایەتییەکە، ژمارەیەک هاونیشتمانی کورتەنامەیان پێگەیشتووە کە تێیدا هاتووە: "سەرپێچی هاتوچۆتان کردووە و دەبێت لە ماوەی 48 کاتژمێردا بیبژێرن، بە پێچەوانەوە سزای دواکەوتنەکەی دەکەوێتە سەر و دوای 30 ڕۆژ دۆسیەکەتان دەدرێتە دادگا."

هاتوچۆی هەرێمى کوردستان داوا لە شۆفێران دەکات بە هیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو نامانە نەدەنەوە و هیچ بڕە پارەیەک لەو ڕێگەیەوە نەنێرن.


پلاتفۆڕکی سزای ڕاستەقینە بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست


هەروەها جەخت دەکاتەوە، بۆ زانینی سزای ڕاستەقینە و وەرگرتنی زانیاری دروست، شۆفێران تەنیا پشت بە ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ و پلاتفۆرمی KRD Pass ببەستن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

هاتوچۆى سلێمانى: دەستبەسەر 900 ماتۆڕسکیلی بێسەرەتادا گیراوە

ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان ساڵانە 2 ملیار دینار زیان بە هاونیشتمانییان دەگەیەنن

بەهمەن عەبدوڵا: پێشنیازمان کردووە شێوازى پارەدان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بکرێت بەئەلیکترۆنى

هەولێر و بەغداد لەسەر ئاڵوگۆڕی سزای هاتوچۆی شۆفێران ڕێککەوتن

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا