بۆچی کتێبی گینس گرنگە؟
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- فەرمیترین تۆماری جیهانە بۆ ستایشکردنی دەستکەوتە مرۆییەکان
- هاندانە بۆ ئەنجامدانی کاری باشتر لە ئاستی جیهانییدا
- ئاڵوگۆڕی زانیاریی کولتوورییە لە ئاستی کۆمەڵگەکاندا
- هاندانە بۆ گەیشتن بە ئاستی بەرزتر
تۆماری گینس بۆ یەکەمجار ساڵی 1955 لە بەریتانیا لەسەر دەستی سێر هەف بیڤەر بەرهەمهێنەری "خواردنەوەکانی گینس" داهێنراوە؛ ئامانجی تۆمارەکە سادەیە، بەدوای تۆمارە نائاساییەکانی جیهان دەگەڕێت و ئەرشیفیان دەکات.

کتێبی گینس لەم کاتەدا، زیاتر لە 70 هەزار تۆماری جیاواز لەخۆدەگرێت کە لە هەزاران بواری جیاواز و بە ناوی چەندین کەسایەتی و شوێنەوە تۆمارکراون.
بۆچی کتێبی گینس گرنگە:
- تیشک دەخاتە سەر دەستکەوتی ناوازی مرۆڤەکان
- ئەرشیفی مرۆڤە داهێنەرەکان تۆماردەکات
- هاندانە بۆ ئەنجامدانی کاری باشتر
- ناوبانگ بۆ کەسایەتی و شوێنەکان بەدەستدەهێنێت
- پاڵنەرە بۆ گەشەسەندنی گەشتیاری
- ناسنامەی کولتووریی شوێنەکان دەپارێزێت
- شکۆ و ڕێز بۆ کۆمەڵگەکان دروستدەکات

تۆمارەکانی کورد لە گینسدا:
- ئەفشین ئیسماعیل و سوڵتان کۆسەن وەکو کورتترین و باڵابەرزترین پیاوی جیهان کە لە ژیاندان: بە 65.24 سانتیم و 251 سانتیم
- میلاد بەهمەنی: زۆرترین لێدان لە "Punch Bag" بۆ ماوەی 40 کاتژمێر و 40 خولەک و 40 چرکە
- زانکۆی سلێمانی: نووسینی درێژترین ڕستەی بە درەخت ڕوێنراو (شەش هەزار درەخت)
- دۆنەری ئازادی: گەورەترین دۆنەری گەس بە دوو تۆن و 672 کیلۆ

گەورەترین تۆمارەکانی گینس:
- تۆماری بەتەمەنترین کەسایەتی: ژان کالمێنت، 122 ساڵ و 164 ڕۆژ
- خێراترین پیاو: یوسەین بۆڵت، 100 مەتر لە 9.58 چرکەدا
- خێراترین فڕۆکەی سەرنشین: X-15ی ناسا بە خێرایی حەوت هەزار و 274 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
- قووڵترین خاڵی ژێر دەریا مرۆڤ پێی گەیشتبێت: چاڵنجەر دیپ، 10 هەزار و 900 مەتر
- قورسترین منداڵ لەدایکبووبێت: ئانا بەیتس، 9.98 کیلۆگرام

سێ دیارترین ئەو کەسانەی خاوەنی زۆرترین تۆمارن:
- ئاشریتا فورمانی ئەمریکی: زیاتر لە 200 تۆمار
- سیلڤیۆ سابای ئیتاڵی: سەدان تۆمار
- دەیڤد ڕەشی ئەمریکی: سەدان تۆمار

سەختترین تۆمارەکانی گینس:
- ڤیتۆمیت ماریچیچ بۆ گرتنی هەناسە لە ژێر ئاو: 29 خولەک و سێ چرکە
- سورێش کومار شارما بیرهاتنەوەی زۆرترین ژمارەی پای: 70 هەزار و 30 ژمارە
- جۆزێف سالێک زۆرترین مانەوە لە دۆخی پلانکدا: نۆ کاتژمێر و 38 خولەک 47 چرکە

زیاتر بزانە:
دوای بەرنامەیەکی کەناڵ8 زانکۆى سلێمانى دەچێتە کتێبى گینسەوە
نزیکبوونەوەی منداڵێک لە مردن ناوی دەخاتە کتێبی گینسەوە
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا