سوپای پاسداران: دەبێت ئەمریکا لەبارەى هێرشکردنە سەر ئاهەنگەکەی سیریک وەڵامی ڕایگشتی بداتەوە
پووختەى هەواڵەکە
- سوپای پاسداران: دەبێت ئەمریکا لەسەر هێرشکردنە سەر ئاهەنگەکەی سیریک وەڵامی ڕایگشتی بداتەوە.
- لە هێرشەکە چوار کەس کوژران و حەوت کەس بریندار بوون.
هێرشەکە لە لایەن سوپای ئەمریکاوە کراوە.
لە ڕاگەیێنراوێکدا پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا لە تاوانێکی جەنگی لەبیرنەکراودا هێرشی کردە سەر ئاهەنگێکێ هاوسەرگیریی خێزانێک لە شاری سیریک لە پارێزگای هورمزگان.
ڕاپۆرتەکەى پاسدارانى ئێران
- لە ئاهەنگەکەدا 70 کەس ئامادەبوون و بە مووشەکی ئەمریکی لە شوێنی ئاهەنگەکە دراوە و بەو هۆیەوە چوار کەس کوژراون و حەوت کەسی دیکە برینداربوون".
- شەوی سێشەممە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، چەندین پێگەی سوپای پاسدارانی لە نزیک گەرووی هوورمز بۆردوومانکردووە ئەوەش لە تۆڵەی هێرشکردنەسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بووە.
- سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، هێرشەکە دەنگدانەوەی گەورەی لە ناو ڕایگشتی و میدیا جیهانییەکان و تەنانەت بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکاش دروستکردووە، بەڵام هێشتا سوپای ئەمریکا نکوڵی لە بەئامانجگرتنی ئەو ئاهەنگە دەکات.
- هەرچەندە تاوەکو ئێستا سوپای ئەمریکا بە فەرمی ڕاینەگەیاندووە، بەهۆی مووشەکی ئەوانەوە ئاهەنگەکە کرابێتە ئامانج، بەڵام لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی نووسیویەتی، "هێرشێکی ئەمریکی لە شارۆچکەیەکی بچووکی ئێران ئاهەنگێكی گۆڕی بۆ تراجیدیا". هەروەها ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە شارەزایانی چەک و تەقەمەنی پشتڕاستی دەکاتەوە، کە "هێرشەکە لەلایەن ئەمریکاوە"، بووە.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە چى دیکەى بڵاوکردووەتەوە؟
ڕۆژنامەکە دەڵێت، هێرشەکانی شەوی سێشەممە تاوەرەکانی پەیوەندیی شارەکەی لە پارێزگای هورمزگان کردووەتە ئامانج و یەکێک لە هێرشەکانیش بۆ سەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی شارەکە بووە کە نزیکەی 137 مەتر لە تاوەری پەیوەندییەکانەوە دوور بووە.
سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیێنراوەکەیدا داوا لە ئەمریکا دەکات وەڵامی دەستبەجێی ئەو "هێرشە تاوانکارییەی بۆ جیهان و ڕایگشتی" بداتەوە.
لە دوای هێرشەکانی ئەمریکاش هەرزوو سوپا و هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایانگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکان بنکە و ناوەندەکانی ئەمریکایان لە وڵاتانی کوەیت، بەحرەین، ئیمارات و ئوردن و هەولێر بەئامانج گرتووە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: سوپای ئەمریکا هێزەکانی تاوەکو 2027 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێڵێتەوە
لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران 18 کەس کوژراون
2 کاتژمێر پێش ئێستا