لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی شارەوانیی ئیستانبوڵ فراوانتر دەبێت

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی شارەوانیی ئیستانبوڵ فراوانتر دەبێت.
  • ڕۆژی چوارشەممە 13 کەسی دیکە لەسەر دۆسیەکە دەستگیرکران.

سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی ئیستانبوڵ، ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەبارەى کار و چالاکییەکانی ئەو "ڕێکخراوە تاوانکارییەی" بە سەرکردایەتیی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی زیندانیکراوی شارەوانیی ئیستانبوڵ دامەزراوە، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 14 تۆمەتباری دیکە دەرچووە.


بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە

  • تاوەکو ئێستا 13 لە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون و تۆمەتباری 14ـیەم لە دەرەوەی وڵاتە.
  • بڕیاری دەستگیرکردنەکان پشتی بەستووە بە ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی پشکنەری شارستانیی وەزارەتی ناوخۆ.
  • گەندەڵی لە بەشێک لەو تەندەرانەدا کراوە، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کڕین لە شارەوانیی ئیستانبوڵ کراون.
  • بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە دارایی گشتی.

ئەوە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا سەدان کەس لەسەر دۆسیەی شارەوانیی ئیستانبوڵ دەستگیرکراون و ژمارەیەکی زۆریش خراونەتە زیندان، کە یەکێک لەوانە، ئەکرەم ئیمامئۆغڵویە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

57 تۆمەتباری دیکە لە دۆسیەی ئیمامئۆغڵودا دەستگیرکران

لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی گەندەڵیی شارەوانیی ئیستانبوڵ بەردەوامە

گویرلەک: لێکۆڵینەوەکانی شارەوانیی ئیستانبوڵ گەورەترین دۆسیەی تورکیایە

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا