دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى چوار کەسى لە بازگەکانى کەرکووک دەستگیرکرد

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆى دەزگاى ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق
لۆگۆى دەزگاى ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق

پووختەى هەواڵەکە

  • ئاسایشى نیشتمانى چوار کەسى لە بازگەکانى کەرکووک دەستگیرکرد.
  • دەستگیرکردنەکە بە تۆمەتى ئەنجامدانى کارى نایاسایی بووە لە بازگەکەکان.
  • سەرجەم ئەو کارمەند و فەرمانبەرانەى لە بازگەکان بە تۆمەتى کارى نایاسایی دەستگیرکراون گەیشتە زیاتر لە 30 کەس.

بە گوێرەى ڕاگەیێنراوێکى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق، لە دوو هەڵمەتدا چوار کەسیان لە بازگەکانى پارێزگاى کەرکووک دەستگیرکردووە، هەڵمەتى یەکەم لە بازگەى چیمەن ئەنجامدراوە لەنێوان پارێزگاکانى کەرکووک و سلێمانى، لەهەڵمەتەکەدا دوو فەرمانبەر و شۆفێرێک دەستگیرکراون بە تۆمەتى ئەنجامدانى ساختەکارى.


لە هەڵمەتى دووەمدا:

  • لە بازگەى دارەمان لەسەر ڕێگاى کەرکووک - هەولێر کەسێکى دیکە بەتۆمەتى ئەنجامدانى کارى نایاسایی دەستگیرکراوە.

دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق دەڵێت، لە ماوەى سێ مانگى ڕابردوودا لە بازگەکانى کەرکووک و خاڵە گومرگییەکانى پارێزگاکە زیاتر لە 30 فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەند بەتۆمەتى ئەنجامدانى کارى نایاسایی و گەندەڵى و ساختەکاریى دەستگیرکراون.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

پێنج ئەندامى حیزبى بەعسى هەڵوەشاوە لە کەرکوک دەستگیرکران

پارێزگاری کەرکووک لەسەر  فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خێزانە کوردەکان هاتەدەنگ

لە کەرکوک و سلێمانی 3 "تیرۆریست" دەستگیرکران

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا