ئێران: بەڵگەکانی قەتەر دەریدەخەن هێرشەکانمان ورد بوون و ناوچەی مەدەنییان نەکردووەتە ئامانج

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامى ئێران
ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامى ئێران

پووختەى هەواڵەکە

  • ئێران: بەڵگەکانی قەتەر دەریدەخەن هێرشەکانمان ورد بوون و ناوچەی مەدەنییان نەکردووەتە ئامانج.
  • ئێران: حکومەت و گەلی ئێران هەمیشە پابەندی یاسا و بنەمای ئەخلاقییەکان لە دژوارترین کاتەکاندا بوون.

ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامى ئێران، لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاکە پێداگرییەک کە قەتەر باسیکردووە لە بەڵگەکانیدا هێرش بۆ سەر دامەزراوەیەکی گازی وڵاتەکەی لە 18 مارس بووە، "بۆ ئەوەش دڵنیایی دەدەین ئەو کاتەی کە دامەزراوەکە کراوەتە ئامانج لە خزمەتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی ئێران بووە".


بەڵگەکان چى دەڵێن؟

  • بەقائى: بەڵگەکانی قەتەر دەرخەری ئەوەیە ئێران لە لێدان و پێکانی ئامانجەکانی ورد و دەقیق بووە.
  • بەقائى: بە پێچەوانەی هێرشەکانی ئەمریکا ناوچەی سڤیل، قوتابخانە و نەخۆشخانە و ئاهەنگی هاوسەرگیری و پردەکان و ناوەندەکانی خزمەتگوزاری دەکاتە ئامانج.
  • بەقائى: حکومەت و گەلی ئێران هەمیشە پابەندی یاسا و بنەمای ئەخلاقییەکان لە دژوارترین کاتەکاندا بوون.
  • بەقائى: بە پێچەوانەی ئەمریکاوە کە هەمیشە پابەندی هیچ پێوەرێکی ئەخلاقی و یاسا نێودەوڵەتییەکان نەبووە.

قسەکانی بەقائی لە کاتێکدایە گرژییە سەربازییەکانی نێوان تاران و واشنتن بەردەوامە، شەوی سێشەممە ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی ئێران و ئێرانیش لە بەرامبەردا بنکە و ناوەندەکانی ئەمریکای لە وڵاتانی ناوچەکە کردە ئامانج.

بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش لە دواین لیدوانیدا ڕایگەیاند، ڕووخاندنی ئێران لەناودەستیاندایە و بە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانیشیان دەزانن.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

قەتەر: هەوڵەکانمان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمريکا و ئێران بەردەوامن

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر لە تاران کۆبوونەوە

قەتەر هێرشەکانی سەر سعودیە ئیدانە دەکات و پاڵپشتی خۆی بۆ ڕێکارەکانی ریاز دووپات دەکاتەوە

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا