هەواڵگری نیشتمانی: ئەندامانی باندێکی مەترسیداری بیانیمان لە بەغداد دەستگیرکرد

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق
لۆگۆی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • باندەکە خەڵکی بیانییان دەستبەسەرکردووە و ئەشکەنجەیان داون و داوای پارەیان لە کەسوکاریی قوربانییەکان کردووە.
  • ئەندامانی باندە تاوانکارییە بیانییەکەی بەغداد لە 10 کەس پێکهاتوون.

دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەندامانی باندێکی بیانییان لە بەغداد دەستیگرکردووە، کە خەڵکی بیانییان دەستبەسەرکردووە و ئەشکەنجەیان داون و داوای پارەیان لە کەسوکاریی قوربانییەکان کردووە.ری



ڕاگەیێنراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەسەر دەستگیر کردنی باندەکە

  • دەزگای هەواڵگری نیشتمانی دەڵێت باندەکە بەشێوەیەکی نایاسایی لە بەغداد ماونەتەوە.
  • کاری باندەکە ڕاکێشانی هاوڵاتییانی بیانی بووە بە پاساوی کارکردن لە عێراق و دواتر دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانیان و وێنەگرتنیان.
  • باندەکە وێنە و ڤیدیۆیی ئەشکەنجەدانی ئەو هاوڵاتییە بیانییانەیان بۆ کەسوکارەکانیان ناردووە و داوای پارەیان کردووە لە بەرامبەر ئازادکردنیان.


دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، توانیویانە ئەندامانی باندێکی تاوانکاریی بیانی لە بەغداد دەستگیر بکەن، کە لە 10 کەس پێکهاتوون.


 باندەکە بە شێوەیەکی نایاسایی لە بەغداد ماونەتەوە


ئاماژە بەوەشکراوە، باندەکە بەشێوەیەکی نایاسایی لە بەغداد دەمێننەوە، کاریان ڕاکێشانی هاوڵاتییانی بیانییە بە پاساوی کارکردنەوە لە عێراق و دواتر دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانیان و وێنەگرتنیان.


وێنە و ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیانی بیانییان بۆ کەسوکاریان ناردووە


دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق باسلەوە دەکات، ئەندامانی ئەو باندە، وێنە و ڤیدیۆیی ئەشکەنجەدانی ئەو هاوڵاتییە بیانییانەیان بۆ کەسوکارەکانیان ناردووە و داوای پارەیان کردووە لە بەرامبەر ئازادکردنیان.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتى ناوخۆى عێراق: تۆڕێکى بازرگانیی نێودەوڵەتى ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکران

دەزگای ئاسایش دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکردنی شوێنەوارى ڕاگەیاند

ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکردنى بەڵگەنامەى راگەیاند

ئاسایشى نیشتمانیى عێراق باندێکى ماددەى هۆشبەرى لە ئەنبار هەڵوەشاندەوە

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا