وەزارەتى ناوخۆى عێراق: تۆڕێکى بازرگانیی نێودەوڵەتى ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکران

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق
لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • وەزارەتى ناوخۆ: ئۆپراسیۆنەکە بە هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سلێمانى ئەنجامدراوە.
  •  وەزارەتی ناوخۆ :لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەست بەسەر 260 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند، بە هاوبەشى بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سلێمانى، تۆڕێکى نێودەوڵەتى بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە و دەست بەسەر 260 کیلۆگرام ماددەى هۆشبەردا گیراوە.


وردەکاری زیاتری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکە

  • وەزارەتی ناوخۆیی عێراق دەڵێت ئەو مادانەی دەستیان بەسەردا گیراوە لە حەبی هۆشبەر بوون لە جۆری کەپتاگۆن.
  • ئۆپراسیۆنەکە لە ماوەی چوار مانگدا ئەنجامدراوە، بەڵام لەبەر پرۆسەی لێکۆڵینەوەکان ئاشکراکردنی دواخراوە.
  • کارەکانى تۆڕەکە لە وڵاتێکى دراوسێوە دەستیپێکردووە، کاتێک هاتوونەتە سلێمانى دەستگیرکراون.


وەزارەتى ناوخۆى فیدراڵ ڕاشیگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان لە ڕەسافە بە هاوکاریى بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان لە سلێمانى توانیویانە تۆڕێکى بازرگانیی نێودەوڵەتى بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکەن و دەست بەسەر 260کیلۆگرام حەب لە جۆرى کەپتاگۆن بگرن.

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکە لە ماوەی چوار مانگدا ئەنجامدراوە


ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم ئۆپراسیۆنە بەر لە چوار مانگ ئەنجامدراوە، بەڵام بۆ تەواوکردنى لێکۆڵینەوەکان و دەستنیشانکردنى ئەو کەسانەى پەیوەندییان پێوەى هەیە ڕاگەیاندنەکەى دواخراوە.


یەکێک لەوانەی دەستگیر کراون ڕەگەزنامەی بیانییە


وەزارەتى ناوخۆى عێراق لەبارەى چۆنییەتى ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنەکە دەڵێت، کارەکانى تۆڕەکە لە وڵاتێکى دراوسێوە دەستیپێکردووە، کاتێک هاتوونەتە سلێمانى دەستگیرکراون و یەکێک ئەوانەش هەڵگرى ڕەگەزنامەى بیانییە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئاسایشى نیشتمانیى عێراق باندێکى ماددەى هۆشبەرى لە ئەنبار هەڵوەشاندەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: باندێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد

وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی سلێمانی باندێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کرد

وەزارەتی ناوخۆى عێراق: ئەمساڵ ڕێژەی تاوان 18% دابەزیوە و دەستیش بەسەر 2 تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوە

دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق دەستگیرکردنى دوو بازرگانیى ماددەى هۆشبەرى ڕاگەیاند

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا