دوای 10 ڕۆژ لە لافاوەکە دوو کەسی ديکە بە زيندووی لە نيپاڵ ڕزگار کران

رۆزا حیسام 50 خولەک پێش ئێستا
دیمەتی ڕزگارکردنی هاوڵاتییە چینییەکە لە تونێلی پرۆژەی کارەبای نیپاڵ لە لایەن سوپای ئەو وڵاتەوە، فۆتۆ: AFP
دیمەتی ڕزگارکردنی هاوڵاتییە چینییەکە لە تونێلی پرۆژەی کارەبای نیپاڵ لە لایەن سوپای ئەو وڵاتەوە، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە:

  • تاوەکو ئێستا 41 کرێکار لە کۆی 100 کرێکار لە تونێلەکەدا ڕزگار کراون.
  • هەزار و 325 کەس بەهۆی لافاوەکەی نيپاڵەوە گيانيان لەدەست داوە.
  •  تيمەکانی ڕزگارکردن هاووڵاتييەکی چينی و ژنێکيان بە زيندووی ڕزگار کرد.

دوای زياتر لە 10 ڕۆژ لە لافاوەکەی نيپاڵ تيمەکانی ڕزگارکردن هاووڵاتييەکی چينی و ژنێکيان بە زيندووی ڕزگار کرد، کە يەکەميان لەناو تونێلی وێستگەیەکی کارەبا و ئەوی ديکەيان لەناو قوڕ و ليتەی ماڵێکدا گيری خواردبوو.



لێدوانی گوتەبێژی سوپای نیپاڵ

  • ئەو هاوڵاتییەی ڕزگار کراوە بە ڕەچەڵەک چییە و لە تونێلەکەی پڕۆژەی کارەبای کارۆ ئاوی تريشولی ڕزگار کراوە.
  • لە شارۆچکەی نوواکۆت ژنێک بە زیندووی لە ماڵێکدا ڕزگارکراوە، کە لەناو قوڕ و ليتەی ماڵەکەدا گيری خواردووە.
  • بە هەوڵی تیمەکانی فریاکەتن و سوپای گەڕان لەناو تونێلەکەدا بەردەوامە و تاوەکو ئێستا 41 کرێکار ڕزگار کراون.



ڕاجا ڕام باسنێت گوتەبێژی سوپای نیپاڵ ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی ديکە کە بە ڕەچەڵەک چینیيە بە زیندووی لە تونێلەکەی پڕۆژەی کارەبای کارۆ ئاوی تريشولی ڕزگار کراوە، هەوڵەکانی گەڕان بەدوای ئەوانی ديکەدا بەردەوامن.


ڕزگارکردنی ژنێک بە زیندووی لە ماڵێکدا


هەروەها ڕايگەياندووە، لە شارۆچکەی نوواکۆت ژنێک بە زیندووی لە ماڵێکدا ڕزگارکراوە، کە لەناو قوڕ و ليتەی ماڵەکەدا گيری خواردووە و بە داروپەردوو داپۆشراوە، بە فڕۆکە گواستراوەتەوە بۆ ئەوەی چارەسەرئ بۆ بکرێت.


تا ئێستا 41 کرێکاری وێستگەی کارەبا ڕزگار کراون


دوای ڕوودانی لافاوەکە لە 26ی ئابدا، بەرپرسانی نيپاڵ ڕايانگەياند، نزيکەی 100 کرێکاری پڕۆژەی دروستکردنی وێستگەی کارەبای تريشولی لە تونێلێکدا گيريانخواردووە و لەدوای ڕووداوەکەوە تاوەکو ئێستا گەڕان لەناو تونێلەکەدا بەردەوامە و تاوەکو ئێستا 41 کرێکار ڕزگار کراون.


دوێنێش کرێکارێکی دیکە ڕزگار کراوە


دوای نۆ ڕۆژ لە کارەساتە سرووشتييەکە، دوێنێ دوو کرێکاری نیپاڵی بە ناوەکانی سانجای ساح 30 ساڵ و کەبیر مەهارجان 45 ساڵ لە تونێلەکەدا ڕزگار کران.


 ژمارەی قوربانییەکانی لافاوەکەی نیپاڵ


بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای کارەساتەکانی نيپاڵ، تاوەکو ئێستا تەرمی هەزار و 294 کەس دەرهێندراونەتەوە، پێنج هەزار و 53 کەسيش بێسەروشوێنن.


زیانە گیانییەکانی هەرێمی تبت


هاوکات، بەگوێرەی ئامارەکانی چين، 31 کەس لە هەرێمی تبت گيانيان لەدەست داوە و 531 کەسيش بێسەروشوێنبوون، بەوەش کۆی ئامارەکە گەيشتووەتە، هەزار و 325 گيانيان لەدەست داوە و پێنج هەزار و 584 کەسيش بێسەروشوێنن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

پاش نۆ ڕۆژ لە لافاوەکەی نیپاڵ دوو کەس لەناو تونێلێکدا ڕزگارکران

ژمارەی قوربانییانی لافاوەکەی نیپاڵ و چین هەزار و 280 کەسی تێپەڕاند

توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس دروستدەکات

رۆزا حیسام

50 خولەک پێش ئێستا