شاندى پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- لە بەغداد کۆبوونەوەی هاوبەشی باڵای ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەڕێوەچوو.
- لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و کارى هاوبەشى نێوانیان کردەوە.
لە بەغداد کۆبوونەوەی هاوبەشی باڵای ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەڕێوەچوو کە تێیدا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و کارى هاوبەشى نێوانیان کردەوە.
بەشداربوان و ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ئەمنییەکەی بەغداد
- لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەى ئاسایشی ناوچەی جێی بایەخی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق کرا.
- ئامانجی کۆبوونەکە هەماهەنگیی زیاتر بووە لەنێوان دەزگا ئەمنییە فیدراڵییەکان و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان.
- جەختکردنەوە لە پاراستنی ئەو ناوچانەی کە دۆخی ئەمنییان وەک پێویست نییە و هەردوولا نیگەرانییان لەبارەیەوە هەیە.
- بابەتی ئاسایشی سنوور و پاراستنی سنوورەکان لەلایەن پاسەوانی سنوور و هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوبەشی تاوتوێکران.
کۆبوونەکە بە ئامادەبوونی فەریق عەبدولئەمیر شەممەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ژمارەیەك ئەفسەری باڵا و فەرماندە سەربازییەکان و بەرپرسی دەزگا ئەمنیەکانی هەردوو بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی کۆبوونەوەکە
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوى وەزارەتى پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەى ئاسایشی ناوچەی جێی بایەخی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق کرا، کە لە ڕێگەی لیوا هاوبەشەکان دەپارێزرێن.
لێدوانی لایەنی ئەمنیی عێراق لەسەر کۆبوونە هاوبەشەکە
لەبارەى کۆبوونەوەکەوە سەعد مەعن، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندنی ئەمنی و پەیوەندییە گشتییەکان ڕایگەیاند، بە ئامانجی هەماهەنگیی زیاتر بووە لەنێوان دەزگا ئەمنییە فیدراڵییەکان و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە دۆخی ئەمنییان وەک پێویست نییە و هەردوولا نیگەرانییان لەبارەیەوە هەیە."
جەختیکردنەوە لە هاوکاریی و هەماهەنگی زیاتر
هەردوولا جەختیان کردەوە لە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ ئەو لیوایانە، بۆ ئەوەی بتوانن باشتر و تۆکمەتر ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ بکەن و ئاسایشیان بپارێزن.
تاوتوێکردنی ئاسایشی سنوورەکان
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بابەتی ئاسایشی سنوور و پاراستنی سنوورەکان لەلایەن پاسەوانی سنوور و هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوبەشی تاوتوێکران، هەروەها گفتوگۆ لەسەر بەرنامە و پڕۆگرامی مەشق و ڕاهێنانی هاوبەش لە نێوان هەردوولا کرا.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
سەرۆککۆمار پێشوازیى لە فەرماندەى هێزەکانى حەفتا کرد
ئەمریکا لەبودجەی 2027دا 249 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق و پێشمەرگە و گرووپەکانی سووریا تەرخاندەکات
قاسم ئەعرەجی: چەکی پێشمەرگە دەستوورییە و پەکەکە ناشەرعییە
دوو لیوا هاوبەشەکەی نێوان پێشمەرگە و عێراق کارا دەکرێن
پیت هێگسێت: پێشمەرگە و سوپای عێراق سەرکردایەتی شەڕی داعش دەکەن
1 کاتژمێر پێش ئێستا