دەستەی وەبەرهێنانی عێراق داوایەک ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکات

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
باڵەخانەی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق
باڵەخانەی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • داوادەکرێت وەرگرتنی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە نرخی فەرمیی دۆلار بێت.
  • قیستی یەکە نیشتەجێبوونەکان بە نرخی فەرمیی دۆلار بە شێوەیەک 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بێت.

دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنانی عێراق گشتاندنێک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان پابەند بکرێن بە وەرگرتنی قیستی مانگانەی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە نرخی فەرمیی دۆلار.


گشتاندنی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنانی عێراق و وەرگرتنی قیستی یەکەی نێشتەجێبوون

  • میکانیزمی وەرگرتنی قیستەکانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان دەبێت بکرێنە نرخی فەرمی.
  • لە هەموو پرۆژەکانی نیشتەجێکردن بە شێوەی ئیجباری جێبەجێ بکرێت.
  • تاوەکو ئێستا جیاوازیى نرخى 100 دۆلار لەنێوان بازاڕ و بانکى ناوەندی، زیاترە لە 20 هەزار دینار.


بەگوێرەى گشتاندنەکەى دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنانی عێراق پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان پابەند دەکرێن بە وەرگرتنی قیستی یەکە نیشتەجێبوونەکان بە نرخی فەرمیی دۆلار بە شێوەیەک 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بێت.
غالب محەممەد، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، میکانیزمی وەرگرتنی قیستەکانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان دەبێت بکرێنە نرخی فەرمی و لە هەموو پرۆژەکانی نیشتەجێکردن بە شێوەی ئیجباری جێبەجێ بکرێت.


سەرباری رێکارەکانی حکومەت نرخی دۆلار هەر بەرزە


سەربارى ڕێکارەکانى حکومەت بۆ بەرزکردنەوەى بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار، بەڵام تاوەکو ئێستا جیاوازیى نرخى 100 دۆلار لەنێوان بازاڕ و بانکى ناوەندی، زیاترە لە 20 هەزار دینار.

دروستکردنی بارگرانی بۆ هاونیشتمانی


ئەوەش بارگرانى لەسەر هاونیشتمانی دروستکردووە، چونکە لە هەرێمى کوردستان وەرگرتنی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەنرخى بازاڕە نەک نرخى فەرمیى دۆلار.


ڕۆژى 7ـى شوباتى 2023، حکومەتى عێراق بڕیاریدا بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار بەرز بکاتەوە، کە لە 145 هەزار و 500 دینارەوە بۆ 130 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک دیاریکرد.


ڕۆژى 8ـى شوباتى 2023، بانکى ناوەندیى عێراق بڕیارەکەى خستە بوارى جێبەجێکردنەوە و هەر 100 دۆلارێکى دەفرۆشت بە 132 هەزار دینار، بەڵام هێشتا جیاوازیى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانى ئاڵۆگۆڕى دراو بۆ هەر 100 دۆلارێک زیاترە لە 20 هەزار دینار.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

هەرێمی کوردستان دەستەیەک بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی "ئەسیکۆدا" دادەمەزرێنێت

کۆڕبەندی ئابووریی کوردستان و ئیسپانیا؛ ڕەخساندنی هەلی کار و بەڕێوەبردنی کۆڕبەندێکی هاوشێوە لە کوردستان

سەروو 400 هەزار ماڵی بەتاڵ لە هەرێمی کوردستان هەیە و %80ی یەکە نوێیەکانیش شووقەن

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا