وەزارەتى پەروەردە چوار بەڕێوەبەرى لە پۆستەکانیان دوورخستەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- چیا کەمال بووە بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بە وەکالەت.
- بەڕێوەبەری پەروەردەکانی کۆیە و چەمچەماڵ و سەیدسادق گۆڕدران.
چوار بەڕێوەبەری پەروەردە لە هەرێمی کوردستان گۆڕدران کە سیانیان لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى پەروەردەى سلێمانی و ئەوى دیکەیان لە سنوورى پەروەردەى هەولێرە.
نوسراوی وەزارەتی تەندروستی بۆ گۆڕینی بەڕێوەبەری پەروەردەکان
- شەهێن عوسمان مەجید، لە پۆستى بەڕێوەبەرى پەروەردەى کۆیە، سەر بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى پەروەردەى هەولێر، لە پۆستەکەى بەخشراوە و کاروخ مەجید هیرخان، لە شوێنەکەی بە وەکالەت ڕاسپێردراوە.
- بەناز ڕەمەزان حەمە، لە پۆستى بەڕێوەبەرى پەروەردەى ڕۆژئاوای سلێمانى، بەخشراوە و چیا کەمال مەجید بەوەکالەت لە شوێنی ڕاسپێردراوە.
- قاسم عەلى مەعروف، لە پۆستى بەڕێوەبەرى پەروەردەى چەمچەماڵ بەخشراوە و ئاوات ئەحمەد ڕەشید لە شوێنی بەوەکالەت ڕاسپێردراوە.
- سۆران محەممەد مەحمود، لە پۆستى بەڕێوەبەرى پەروەردەى سەیدسادق بەخشراوە و عوسمان محەممەد ڕەشید، لە شوێنی بە بەوەکالەت ڕاسپێردراوە.
وردەکاری گۆڕینی بەڕێوەبەری پەروەردەکان
بەگوێرەى نووسراوێکى وەزارەتەکە، کە واژۆى ئالان حەمەسەعید، وەزیرى پەروەردەى لەسەرە، شەهێن عوسمان مەجید، لە پۆستى بەڕێوەبەرى پەروەردەى کۆیە، سەر بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى پەروەردەى هەولێر، لە پۆستەکەى بەخشراوە و کاروخ مەجید هیرخان، لە شوێنەکەی بە وەکالەت ڕاسپێردراوە.
هەروەها، بەناز ڕەمەزان حەمە، لە پۆستى بەڕێوەبەرى پەروەردەى ڕۆژئاوای سلێمانى، بەخشراوە و چیا کەمال مەجید بەوەکالەت لە شوێنی ڕاسپێردراوە.
بەگوێرەى نووسراوەکە، قاسم عەلى مەعروف، لە پۆستى بەڕێوەبەرى پەروەردەى چەمچەماڵ بەخشراوە و ئاوات ئەحمەد ڕەشید لە شوێنی بەوەکالەت ڕاسپێردراوە.
هاوکات، سۆران محەممەد مەحمود، لە پۆستى بەڕێوەبەرى پەروەردەى سەیدسادق بەخشراوە و عوسمان محەممەد ڕەشید، لە شوێنی بە بەوەکالەت ڕاسپێردراوە.
نووسراوەکە لە ڕۆژى 6ى ئەیلولى 2026 دەرچووە و لە هەمان ڕۆژیشەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ڕێکارە نوێیەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندن
وەزیری پەروەردە: ڕێگە بە گواستنەوەى مامۆستایان لە پەروەردەیەک بۆ پەروەردەیەکى دیکە نادرێت
لەسلێمانى 36 خوێندنگە مەترسیى ڕووخانیان لەسەرە و 38 خوێندنگەش لە کابینەدان
2 کاتژمێر پێش ئێستا