فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە سەرکۆنەى هێرشەکانى سەر سعودیە دەکات
پووختەی هەواڵەکە:
- فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە: لەگەڵ گەل و حکومەتى سعودیە دەوەستین.
- ڕەتکردنەوەی هێرش بۆ سەر هاوڵاتییانى سڤیل و دامەزراوە مەدەنییەکان.
فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى کاربەڕیکەرى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، سەرکۆنەى ئەو هێرشانە دەکەن کە شوێنى نیشتەجێبوونى هاوڵاتییان و دامەزراوە ئابوورییەکانى چەند شارێکى سعودیەى گرتووەتەوە و بەهۆیەوە چەند کەسێکى سڤیل برینداربوون لەناویاندا ژن و منداڵ هەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
- هەرێمى کوردستان لەگەڵ گەل و حکومەتى سعودیە دەوەستێت و بەتەواوى هێرشى سەر هاوڵاتییانى سڤیل و دامەزراوە مەدەنییەکان بەتەواوى ڕەتدەکاتەوە.
- جەختکردنەوە لە ڕێگەچارەى ئاشتى و گفتوگۆ بۆ چارەسەرى ناکۆکى و قەیرانەکان.
- پەرەسەندنى توندوتیژییەکان دەبێتە هۆى ناسەقامگیرى زیاتر لەسەر ناوچەکە و ڕەنگدانەوەى نەرێنى لەسەر ژیانى گەلانى ناوچەکە دەبێت.
فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە دەڵێت، هەرێمى کوردستان لەگەڵ گەل و حکومەتى سعودیە دەوەستێت و بەتەواوى هێرشى سەر هاوڵاتییانى سڤیل و دامەزراوە مەدەنییەکان و هەر کارێک ببێتە هۆى مەترسى بۆ سەر هاوڵاتییانى سڤیل بەتەواوى ڕەتدەکاتەوە.
جەختکردنەوە لە ڕێگەچارەی ئاشتی و گفتوگۆ
فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، جەخت لە ڕێگەچارەى ئاشتى و گفتوگۆ بۆ چارەسەرى ناکۆکى و قەیرانەکان دەکەنەوە و بۆچوونیان وایە، پەرەسەندنى توندوتیژییەکان دەبێتە هۆى ناسەقامگیرى زیاتر لەسەر ناوچەکە و ڕەنگدانەوەى نەرێنى لەسەر ژیانى گەلانى ناوچەکە دەبێت.
زیانی گیانی و ئابووری
شەوى 7ـى ئەیلوول حوسییەکان هێرشیانکردە سەر سعودیە و بەهۆیەوە 73کەس برینداربوون و زیان بە چەند دامەزراوەیەکى ئابوورى گرنگى وڵاتەکە کەوت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
یەمەن و سعودیە ڕووبەڕووی شەپۆلێک لە هێرشی حوسییەکان دەبنەوە
نەتەوەيەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە هێرشی حووسييەکان لە يەمەن
سعودیە هاوپەیمانییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی حوسییەکان پێکدەهێنێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا