یەکێتی و نەوەی نوێ هۆشداری دەدەن: هەر لایەنێک ڕێگر بێت لە پێکهێنانی حکومەت بەرپرسیار دەبێت
پووختەی هەواڵەکە
- دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
- جەختیشیان کردووەتەوە، دەرگای گفتووگۆی هاوپەیمانێتییەکەیان کراوەیە بەڕووی هەموو لایەک.
- جەختکردنەوە لە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ و پەسەندکراو لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستان.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ کۆبوونەوە، دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی یەکێتی و نەوەی نوێ
- لە کۆبوونەوەکە هاوبەشەکەدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
- هەردوو لایەن ئامادەییان دەربڕی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن.
- جەختکردنەوە لە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ و پەسەندکراو لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستان، عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە.
- هەروەها حکومەتێک بێت کە چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق پێبێت.
- لە کۆبوونەوەکە باسیان لە کۆتاییهێنان بەم دۆخە نەخوازراوەی ئێستا و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و گرتنە بەری هەموو ڕێگەیەکی چارەسەر کردووە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش، ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، کۆبوونەوەی لووتکەی ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو، پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
دەبڕینی ئامادەیی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە، لە کۆبوونەوەکە، هەردوو لایەن ئامادەییان دەربڕی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن، کە حکومەتێکی هاوسەنگ و پەسەندکراو بێت لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستان، عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە، هەروەها حکومەتێک بێت کە چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق پێبێت.
لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، کە پێکنەهێنانی حکومەت پەیوەستە بە ژیان و گوزەران و داهاتووی هەرێمی کوردستانەوە، بۆیە هەر لایەنێک ببێتە هۆکاری بەربەستی پێکنەهێنانی حکومەت، ئەوا بەرپرس دەبێت بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان ، و هەر شتێک کە لە داهاتوودا ڕوودەدات.
کۆتاییهێنان بە دۆخی نەخوازراوی ئێستای هەرێمی کوردستان
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە کۆبوونەوەکە باسیان لە کۆتاییهێنان بەم دۆخە نەخوازراوەی ئێستا و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و گرتنە بەری هەموو ڕێگەیەکی چارەسەر کردووە.
جەختیشیان کردووەتەوە، دەرگای گفتووگۆی هاوپەیمانێتییەکەیان کراوەیە بەڕووی هەموو لایەک، لەسەر بنەمای ئەو واقیعە نوێیەی لە هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ لە سلێمانی لەگەڵ یەکێتی کۆدەبێتەوە
شەڕی مۆنۆپۆلی هێز؛ یەکێتی و نەوەی نوێ بەرەو گۆڕینی هاوسەنگی دەڕۆن و پارتی پەنا بۆ پەرلەمان دەبات
نەوەی نوێ: لەگەڵ هیچ لایەنێک کۆنابینەوە ئەگەر دەستبەرداری پۆستە باڵاکان نەبن
2 کاتژمێر پێش ئێستا